Skip to the content
Menu

پەیامی پیرۆزبایی لیژنەی ئەوقاف وكاروباری ئایینی بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز

لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی جەژنی قوربان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی موسلمانانی كوردستان دەكات، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە :

بەناوی خوای گەورە ومیھرەبان

بە بۆنەی ھاتنی جەژنی قوربان گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسلمانانی كوردستان دەكەین، هیواخوازین ئەم جەژنە لە سایەی ئازادی و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان بە خێروخۆشی و كامەرانی بۆ هەموو لایەك بگەڕێـتەوە،و ببێتەمایەی كۆتاییهێنانی ھەموو ناخۆشی و پەتاوبەلاێك وزیاتر پابەندی رێنماییەكان بین لەپێناوپاراستنی تەندروستی كوردستانیان، چونكە ڤایرۆسی كۆرۆنا مـەتـرسـیەکـی راسته‌قینه‌یە، بۆیە بەپابەندبوون بەرێنماییەكان دەتواندرێت قۆناغێكی تری خۆپاراستن بەرەوپێش بەرین وجەژنێكی دوور لەتوشبوون بەڤایرۆسەكە بەرێبكەین .

جارێكی تر جەژن لەھەموولایەك پیرۆز دەكەین ، خوای گەورە خەڵك وخاكی كوردستان بپارێزیت لەھەمووپەتاوناخۆشی وبەڵایەك.

لیژنەی ئەوقاف وكاروباری ئایینی لەپەرلەمانی كوردستان

٣٠/٧/٢٠٢٠