سكرتێری پهرلهمان پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی یهكێتیی نیشتیمانیی كوردستان كرد
بهبۆنهی یادی 45 ساڵهی دامهزراندنی یهكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، منى نبى قههوهچی سكرتێری پهرلهمانی كوردستان پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی و ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی كرد كه ئهمهی خوارهوه دهقهكهیهتی:
بەبۆنەی (45)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی و ئەندام و لایەنگرانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەکەین، یٔومێد دەکەین هەمیشە لەکارەکانتان سەرکەوتوو و سەرفرازبن.
خەبات و تێکۆشانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەمێژووی شۆڕش و خەباتی رزگاریخوازیی کوردستان بەرز دەنرخێنین، دەخوازین ئەم بۆنەیە ببێتەمایەی زیاتر بەرەوپێشچوونی کارەکانتان و پرۆسەی دیموکراسی و سیاسی لەهەرێمی کوردستان، هەروەها هاندەرێکی بەهێز بێت بۆ یەکریزیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لەپێناو سەقامگیری و تەبایی سیاسی و بەدیهێنانی ئارامی و ئاسوودەیی و پتەوبوونی پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی کوردستان.
دووبارە پیرۆزبێت ئەم یادەو ئومێدمان ھەمیشە سەرکەوتن و بەردەوامیتانە.
منى نبى قههوهچی
سكرتێری پهرلهمانی كوردستان
2020/6/1