Skip to the content
Menu

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی (ی. ن. ک ) کرد

بەرێز / کاک كۆسرەت ڕەسول عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی ی. ن. ک

بەڕێزان/ خانەوادەو کەسوکاری خاتوو (تەمینە ئەحمەد عەلی)

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (تەمینە ئەحمەد عەلی)مان پێگەیشت، كە دەكاتە دایكی شەهید محەمەد زەنگەنە و ئەمیرە خانی ھاوسەری کاک کۆسرەت رەسوڵ عەلی.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە بەڕێز و تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خوای گەورە ئارامی و سەبووری بە ھەموولایەک ببەخشێ و خوالێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.

انا للە وانا الیە راجعون

د. ڕێواز فایەق

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

٢٠٢٠/٦/٢٤