سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خوشک و برایانی ئێزیدی دەکات
د.ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بۆ کۆچیدوایی میر کامیران خەیری سەعید بەگ پرسەنامەیەکی ئاراستەی میر حازم تەحسین بەگ و خوشک و برایانی ئێزیدی کرد، ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەکەیە:
بەڕێز میر حازم تەحسین سەعید میری ئێزدییەكانی عیراق و جیهان
بەڕێزان خانەوادەو کەسوکاری میر کامیران خەیری سەعید بەگ
بەداخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ( میر کامیران خەیری سەعید بەگ)، بریكاری میری ئێزدییان بۆ کاروباری ئاینی ـ مان پێگەیشت، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە بەڕێزەکەتان و میری ئێزیدیان و خوشک و برا ئێزیدیەکان دەکەم، ھاوبەشی خەمتانم ، ھیوای ئارامی و سەبووریتان بۆ دەخوازم .
د. ڕێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
١٥/٦/٢٠٢٠