Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ داواى یه‌كڕیزیی نێوان ‌لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێم ده‌كات

به‌مەبه‌ستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکى گرنگی هه‌نووكه‌یى و په‌یوه‌ست به‌كارى لیژنه‌كه‌، پێشنیوڕۆی ئەمرۆ سێشه‌مه‌ 2020/6/30، لیژنەی كاروبارى پێشمەرگە لەپەرلەمانی کوردستان بەسەرپەرشتیی ڕێڤینگ ھروری سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ كۆبووه‌وه‌.
لەکۆبوونەوەكه‌دا سه‌ره‌تا سەرجەم ئه‌و نوسراوانه‌ى ئاراسته‌ی لیژنه‌كه‌ كرابوون خرانەڕوو و گفتوگۆیان لەسەر کرا.
دواتر لەشکرکێشییه‌كانی توركیا بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان و تۆپبارانکردنی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ تاووتوێ كراو لیژنه‌ بڕیاریدا به‌دواداچوونی مەیدانی بۆ ناوچە سنوورییەکان بكات به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌دۆخه‌كه‌و زانینی ئه‌و زه‌ره‌رو زیان و قوربانییانه‌ی كه‌ له‌و ناوچانە که‌وتوونه‌ته‌وه‌.
تەوەرێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەكه‌ باسکردن بوو لەسەر پرسی چاکسازی و لیژنە بەپێویستى زانى ڕۆلی چاودێری و بەدواداچوونی خۆی بۆ رێكاره‌كانی ئەنجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ بگێڕێت و بۆ ئەم مەبەستەش بریاردرا لیژنەیەکی لاوەکی پێکبھێنرێت.
ھەروەھا داواكاربوون كه‌ لەم قۆناغەدا لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان کێشەو ناکۆکییەکان ولابنێن و پەیوەندییەکانیان بەھێزو پتەو بکەنه‌وه‌.