لیژنەی کاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیکردن لەمافی مرۆڤ سەردانی چاكسازییەکانی هەولێرو سلێمانی دەكات
بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ ڕەوشی مافی مرۆڤ لەچاكسازییەكان و لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە كێشەو گرفتەكان و داواكارییەكانیان و چۆنیەتیی جێبەجێكردنی رێنماییەكانی تایبەت بەڕێكارەكانی خۆپارێزی لەپەتای ڤایرۆسی كۆڕۆنا COVID19، ئهمڕۆ یهكشهمه 2020/6/21، لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لەمافی مرۆڤ له پهرلهمانى كوردستان بەدوو شاندی جیاواز سەردانی چاكسازییەكانی گەوران و ژنان و منداڵانی هەولێرو سلێمانی-ى كرد.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەشاری هەولێر شاندێكی لیژنەكه بەسەرۆكایەتیی رۆمیۆ هەكاری سەرۆكی لیژنەكە بەیاوەریی ئیمداد صباح ئەندامی لیژنهكهو كامران محمد گاهر و مروان حاجی شهعبان راوێژكارانی لێژنەكهو رێكخراوی ئەفرا بۆ هاوكاری و گەشەپێدانی مرۆیی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازیی گهوران و ژنان و منداڵانی هەولێریان كرد.
لەشاری سلێمانی-یش شاندێكی لیژنهكه بەسەروكایەتیی گولستان سەعید جێگری سەرۆكی لیژنەو شادی نەوزاد ئەندامی لیژنەكه سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازیی گەوران و ژنان و منداڵانی سلێمانی-یان كرد.
دوای پێشوازیكردنی لیژنەكان لەلایەن بەرێوەبەرو ستافی بەڕێوەبەرایەتییەكانی هەردوو پارێزگاكە، گفتوگۆ لەسەر ڕەوشی مافی مرۆڤی بەندكراوان و كێشەو گرفتەكانیان و جێبەجێكردنی رێنماییەكانی وزارەتی تەندروستی و ناوخۆ تایبەت بەڕێكارەكانی خۆپارێزی لەپەتای ڤایرۆسی كۆڕۆنا COVID19 كرا.
هەر لەم كۆبوونەوانەدا جگە لەگفتوگۆكردن لەسەر كێشەو گرفتەكان باس لەسەردانیكردن و مۆڵەتی سزادراوان كرا لەكاتی ئێستادا بۆ پاراستنی گیانی سزادراوان كە ئەركی لەپێشینەی لیژنەكەی پەرلەمانە.
لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكان لیژنەكان داوایان لە بەڕێوەبەرایەتییەكان كرد كە هەرچەندە لەماوەی شەپۆڵی یەكەمی كەرەنتینی رابردوو خۆراگریی كەسوكای زیندانیان وایكرد هیچ حاڵەتێكی پۆزەتیڤ بەدی نەكرێ و گیانی سزادراوان پارێزراوبێ، بۆ ئەم شەپۆڵەش داوامانکرد کەهاوكاربن بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە، هەرچەندە بەڕێوەبەرایەتییە چاكسازییەكان هەموویان بەگیانی دلسۆزی و فیداكاریی هەموو هێزو تواناكانیان خستۆتەگەڕ بۆ دابینكردنی تەواوی پێداویستییەكانی خۆپارێزی و كارئاسانیكردن لەپەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سزادراوان و خێزانەكەنیان.
لە درێژەی كۆبوونەوەكاندا بەڕێوەبەران و ستافی چاكسازییەكان بەدوورو درێژی باسیان لەكێشەو گرفتەكانی ناو چاكسازییەكان بەگشتی و رەوشی سزادراوان بەتایبەتی و ئەو رێوشوێنانە كرد كە بۆ جێبەجێكردنی رێنماییەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆڕۆنا كردوویانە.
ههر لهمیانهی سهردانهكانیاندا لەگەڵ سزادراوان كۆبوونەوە بۆئەوەی لەنزیكەوە گوێ لەكێشهو گرفت و داواكارییەكانیان بگرن و جگە لەداواكردنی خۆپارێزی لێیان بەڵێنیشیان پێدان كە داواكارییەكانیان بگەیەننە لایەنی پەیوەندیدار.
لە كۆتاییدا شاندی لیژنەكان بەڵێنی گەیاندنی سەرجەم داواكارییەكانی بەلایەنی ههردوو بهڕێوهبهرایهتییهكهیان بهلایهنه پەیوەندیدارهكاندا بەمەبەستی چارەسەركردنیان.