لێژنەی ئەوقاف پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی کوردانی ئێزیدی کرد
لیژنەی ئەوقاف وكاروباری ئایینی بۆكۆچی دوایی میركامیران خیری سەعیدبەگ پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی کوردانی ئێزیدی کرد، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بهداخ و پهژارهیهكی زۆرهوه ههواڵی كۆچی دوایی کەسایەتی ناوداری ئایینی و کۆمەڵایەتی كوردانی ئێزدی میركامیران خەیری سەعیدبەگ یاریدەدەری میری ئێزدیمان پێگهیشت. سهرهخۆشی له خانەوادە كەی و تەواوی كوردانی ئێزیدی دەكەین و خۆمان بە ھاوبەشی خەمیان دەزانین، لە خوای گهوره داواکارین گیانی کۆچکردوو بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و سێبووری و ئارامییش بەھەموولایەك ببهخشێت ، انا للە وانا الیە راجعون.
لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی
١٥/٦/٢٠٢٠