Skip to the content
Menu

‌هێمن هەورامی پرسەنامەیەکی ئاراستەی خوشک و برایانی ئێزیدی کرد

هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ کۆچی دوایی میر کامیران خەیری سەعید بەگ پرسەنامەیەکی ئاراستەی خوشک و برایانی ئێزیدی کرد، ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەکەیە:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

به‌داخەوە هه‌واڵی كۆچی دوایی کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی كوردانی ئێزیدی میر كامیران خەیری سەعیدبەگ یاریدەدەری میری ئێزیدیمان پێگه‌یشت. بەم بۆنە خەمناکەوە سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراستەی میری ئێزیدییان و خانەوادەكەی و تەواوی خوشک و برایانی ئێزیدی دەكەین لە‌ خوای گه‌وره‌ داواکارین گیانی کۆچکردوو بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئارامییش بەھەموولایەك ببه‌خشێت، انا للە وانا الیە راجعون.

هێمن هەورامی

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

١٦/٦/٢٠٢٠