Skip to the content
Menu

په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان

د.ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی و ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی و ئەندام و لایەنگرانی ئەو حیزبە کرد، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:

به‌ڕێز مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی

به‌ڕێزان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی

به‌ بۆنه‌ی 19 هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی (كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان) گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاسته‌ی بەڕێزتان و ئه‌ندامان ولایه‌نگرانی کۆمەڵی ئیسلامی ده‌كه‌ین، ئومێده‌وارین ئه‌م یاده‌ ببێته‌ مایه‌ی ته‌بایی ویه‌كڕیزی نێوان سه‌رجه‌م حیزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و پته‌وبوونی زیاتری نێو ماڵی كوردی،پێشبینیمان ئەوەیە كۆمه‌ڵی ئیسلامی وه‌ك حیزبێكی ئۆپۆزسیۆنی بونیادنەر، ڕۆڵێكی كارا به‌ ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی دۆخی چەقبه‌ستووی هه‌رێمی كوردستان بگێڕێت،بۆئەوەی هەرێمەکەمان و کوردستانیان بە هەوڵی هەمووان لەم هەلومەرجە قورس و تاقەتپڕوکێنە‌ دەربازببێت، دووباره‌ پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م وسه‌ركه‌وتووبن.

د. ڕێواز فایه‌ق

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان

2/6/2020