پەیامی هاوخەمی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ دانیشتوانی گوندی دارا و مێرخاس
لەبارەی رووداوە تیرۆریستیەکەی هەردوو گوندی دارا و مێرخاس ، د.ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:
تیرۆریستان وتاریك په‌رستانی دژ به مرۆڤایه‌تی، لەکردەیەکی تیرۆریستی‌دا،دڕندانە هێرشیان كرده سه‌ر گونده‌كانی دارا ومێرخاس له قه‌زای خانه‌قین،له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی سڤیلی كاكه‌یی شه‌هید وبریندار بوون،لەکاتێکدا کە ئه‌م تاوانه قێزه‌ونه مه‌حكوم وشه‌رمه‌زارده‌كه‌ین،بەم بۆنە خەمهێنەرەوە پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده‌كان ده‌كه‌ین و هاوبه‌شی خه‌م و ئازاری قووڵیانین، هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین.
ئە‌نجامدانی ئه‌م جۆره تاوانكاری و تۆقاندنەش کە خەڵکی سیڤیلی تیا دەکرێتە ئامانج،جگە لەوەی وورە و ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان به‌هێزتر ده‌كات،دەیسەلمێنێت کە دوژمنانی ئاشتی و پێکەوەژیان تەنها کردەی ترسنۆکانەیان لەدەست دێت و هه‌رگیز ناتوانن به‌م كرده‌وانه‌یان گۆڕانكاریی هەمیشەیی له دیمۆگرافیای ناوچه كوردستانیه كێشه له‌سه‌ره‌كان بكه‌ن.
د. ڕێواز فایه‌ق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
14/6/2020