ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له نووسینگه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه
ئاماژه به‌و ده‌نگۆیانه‌ى له هه‌ندێ له سایته‌كان بڵاو بوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به نووسراوێكى سه‌رۆكایه‌تى دیوانى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ ئاگادار كردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانتار (سۆران عمر) له به‌رده‌م دادگاى لێكۆڵینه‌وه، به هه‌موو لایه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نین كه:
١- به‌ڕێز سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى پێشووى ده‌كاته‌وه سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیارى ژماره (4) ى ساڵى 2020 كه بڕیارمان به نووسراوى ژماره (37 له 14/6/2020) واژۆ كراوه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به نووسراوى ژماره (4/3/1001 له 25/6/2020) ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كراوه به مه‌به‌ستى بڵاو كردنه‌وه‌ى له ڕۆژنامه‌ى فه‌رمى وه‌قایعى كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ى سیفه‌تى ئیلزامى وه‌ربگرێت بۆ جێ به‌جێ كردن.
٢- ڕاسته‌وخۆ دواى بڵاو بوونه‌وه‌ى بڕیاره‌كه‌مان له ڕۆژنامه‌ى فه‌رمى وه‌قایعى كوردستان ئاڕاسته‌ى هه‌ردوو دادگاى تێهه‌ڵچونه‌وه‌ى هه‌ولێر و سلێمانى ده‌كه‌ین بۆ جێ به‌جێ كردنى.
٣- بابه‌تى ئاگادار كردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانتارى ناوبراوى سه‌ره‌وه له‌لایه‌ن دیوانى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بابه‌تێكى ته‌واو ئیدارى و ڕێكاریه، په‌یوه‌ندى به ناوه‌ڕۆكى بڕیاره‌كه‌ى ئێمه‌وه نیه.
له كۆتاییدا ده‌مانه‌وێت ڕاى بگه‌یه‌نین كه دۆخى هه‌رێمى كوردستان له ڕووى مووچه‌و گوزه‌رانى هاوڵاتیان، ئابوورى، ته‌ندرووستى، ئه‌منى و سیاسى به جۆرێكه كه ئیتر كوردستانیان له په‌رله‌مانى قبوڵ ناكه‌ن، كه هه‌ریه‌كه له‌و بابه‌تانه نه‌كاته به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كانى، بۆیه پێمان وایه بابه‌تى ناكۆكى و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ى سیفه‌تى ئیلزامى بڕیارى ژماره (4) ى ساڵى 2020 و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه‌ى ده‌بێت به ڕێكارى یاسایی و ئیجرائى خۆیدا بڕوات و چیتر په‌رله‌مان و سه‌رۆكى په‌رله‌مان به‌م بابه‌ته‌وه سه‌رقاڵ نه‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌موان له به‌رامبه‌ر به‌رپرسیاریه‌تیه‌كى گرنگ داین و ده‌بێت ئه‌ركى خۆمان جێ به‌جێ بكه‌ین.