Skip to the content
Menu

سكرتێری په‌رله‌مان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان كرد

به‌بۆنه‌ی یادی 45 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی و ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی كرد كه‌ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بەبۆنەی (45)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی و ئەندام و لایەنگرانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەکەین، یٔومێد دەکەین هەمیشە لەکارەکانتان سەرکەوتوو و سەرفرازبن.
خەبات و تێکۆشانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەمێژووی شۆڕش و خەباتی رزگاریخوازیی کوردستان بەرز دەنرخێنین، دەخوازین ئەم بۆنەیە ببێتەمایەی زیاتر بەرەوپێشچوونی کارەکانتان و پرۆسەی دیموکراسی و سیاسی لەهەرێمی کوردستان، هەروەها هاندەرێکی بەهێز بێت بۆ یەکریزیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لەپێناو سەقامگیری و تەبایی سیاسی و بەدیهێنانی ئارامی و ئاسوودەیی و پتەوبوونی پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی کوردستان.
دووبارە پیرۆزبێت ئەم یادەو ئومێدمان ھەمیشە سەرکەوتن و بەردەوامیتانە.
منى نبى قه‌هوه‌چی
سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان

2020/6/1