لیژنه‌ی ناوخۆى په‌رله‌مان له‌شكركێشییه‌كانى توركیا‌و تۆپبارانكردنی سنووره‌كانى هه‌رێم تاووتوێ ده‌كات
بەمەبه‌ستی تاووتوێکردنی له‌شكركێشییه‌كانى توركیا‌و تۆپبارانكردنی سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان، سه‌عات١٠ی بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 2020/6/30، لیژنەی ناوخۆ‌و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان لەپەرلەمانی کوردستان بەسەرپەرشتیی شاخەوان رەئۆف بەگ سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بڕیاردەرو ژماره‌یه‌ك له ئەندامانى و ڕاوێژکارانی لیژنەكه كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لەشکرکێشییهكانى سوپای تورکیا‌و تۆپبارانكردنی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه تاووتوێ كرا‌و لیژنه‌كه وێڕای ئیدانەکردنی له‌شكركێشییه‌كانى وڵاتانی دراوسێ بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان و تۆپبارانكردنی سنووره‌كان و شه‌هیدو برینداركردنی ھاووڵاتییانی هه‌رێمی کوردستان، داوا لە حکومەتی ھەرێم و سەرۆکایەتیی پەرلەمانی كوردستان دەکات ھەرچی زووە ھەوڵەکانی خۆیان بخەنە گەڕ بۆ کۆتاییھێنان بەم کێشەیە کە کاریگەرییەکی گیانی و مادیی زۆر بۆ خەڵکی ئەم ناوچانە بەدوای خۆیدا ھێناوە.