هێمن هەورامی پرسەنامەیەکی ئاراستەی خوشک و برایانی ئێزیدی کرد
هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ کۆچی دوایی میر کامیران خەیری سەعید بەگ پرسەنامەیەکی ئاراستەی خوشک و برایانی ئێزیدی کرد، ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەکەیە:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بهداخەوە ههواڵی كۆچی دوایی کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی كوردانی ئێزیدی میر كامیران خەیری سەعیدبەگ یاریدەدەری میری ئێزیدیمان پێگهیشت. بەم بۆنە خەمناکەوە سهرهخۆشی خۆمان ئاراستەی میری ئێزیدییان و خانەوادەكەی و تەواوی خوشک و برایانی ئێزیدی دەكەین لە خوای گهوره داواکارین گیانی کۆچکردوو بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئارامییش بەھەموولایەك ببهخشێت، انا للە وانا الیە راجعون.
هێمن هەورامی
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
١٦/٦/٢٠٢٠