Skip to the content
Menu

هێمن هەورامی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی پارتی گەشەپیدانی تورکمان کرد

بەبۆنەی ۱٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنیان، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پیرۆزبایی لە پارتی گەشەپێدانی تورکمان دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

خوشک و برایان لە پارتی گەشەپێدانی تورکمان

بە بۆنەی ۱٥ مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتەکەتان، پیرۆزبایی لە سەرۆک و سەرکردایەتی و ئەندام ولایەنگرانتان دەکەم.

هەرێمی کوردستان لانکەی پێکەوەژیانی سەرجەم نەتەوەو و ئایین و ئاینزاکانە، نمونەیەکی جوانی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی ئایینی و نەتەوەکانە لە ناوچەکەدا، هەموو لایەنەکان بەیەکەوە ئەرک و بەرپرسیارێتی سەرکەوتنمان بەسەر قەیرانەکاندا لەسەرە، و بە کردار هاوبەشی سەرخستنی هەرێمی کوردستانین، بۆیە پێویستە هەمووان بە هەستکردن بە بەرپرسیارییەتی و گیانی پێکەوەییەوە هەنگاو بۆ تێپەڕاندنی دۆخە ناجێگیرەکان بهاوێژین و بەرەو ئایندەیەکی گەشتر هەنگاو بنێین.

جارێکیتر پیرۆزبایی ئەم یادەتان لێ دەکەم ، هیوای سەرکەوتن و سەرفرازیتان بۆ دەخوازم.

هێمن هەورامی

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

١٤/٦/٢٠٢٠