په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان
د.ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی و ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی و ئەندام و لایەنگرانی ئەو حیزبە کرد، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:
به‌ڕێز مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی
به‌ڕێزان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی
به بۆنه‌ی 19 هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی (كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان) گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاسته‌ی بەڕێزتان و ئه‌ندامان ولایه‌نگرانی کۆمەڵی ئیسلامی ده‌كه‌ین، ئومێده‌وارین ئه‌م یاده ببێته مایه‌ی ته‌بایی ویه‌كڕیزی نێوان سه‌رجه‌م حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان و پته‌وبوونی زیاتری نێو ماڵی كوردی،پێشبینیمان ئەوەیە كۆمه‌ڵی ئیسلامی وه‌ك حیزبێكی ئۆپۆزسیۆنی بونیادنەر، ڕۆڵێكی كارا به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی دۆخی چەقبهستووی هه‌رێمی كوردستان بگێڕێت،بۆئەوەی هەرێمەکەمان و کوردستانیان بە هەوڵی هەمووان لەم هەلومەرجە قورس و تاقەتپڕوکێنە دەربازببێت، دووباره پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م وسهركهوتووبن.
د. ڕێواز فایه‌ق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
2/6/2020