پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی پەرلەمان بۆ ساڵیادی ڕاگەیاندنی حیزبی شیوعی کوردستان
بەبۆنەی ٢٧ ساڵەی یادی ڕاگەیاندنی حیزبی شیوعی کوردستان د. ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و ئەندامانی حیزبەکە کرد، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:
به‌ڕێز/ سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان
به‌ڕێزان/ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حزبی شیوعی كوردستان
به بۆنه‌ی (27) مین ساڵیادی ڕاگه‌یاندنی حزبی شیوعی كوردستان، گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاسته‌ی سكرتێر وئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حزبه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ئەکەین.
حزبی شیوعی له مێژووی خۆیدا خاوه‌نی خه‌بات و تێكۆشانێكی فیكری و فه‌رهه‌نگی گه‌وره‌یه، وه‌ك هێزێكی سیاسی ئازادیخواز و یه‌كسانیخواز كاریگه‌ری به‌رچاوی له فەراهەمکردنی بیری ئازاد و پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی له كوردستان هەبووە،و داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌ختی نەهێشتنی جیاوازی چینایه‌تی و بەرقەرارکردنی یه‌كسانی نێوان ژن و پیاو بووه،بۆیە بەتایبەت لە مێژووی خەباتی سیاسی و مەدەنی دوای ڕاپەڕین و دامەزراندنی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان،حیزبی شیوعی کوردستان شوێنێکی تایبەت و گەشی بۆخۆی تۆمار کردووە.
ئومێده‌وارم ئه‌م یاده پیرۆزه ببێته مایه‌ی توند‌و تۆڵبوونی زیاتری پەیوەندی نێوان هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان و ده‌ربازبوونی هەرێمەکەمان له قه‌یران وناخۆشیه‌كان، جارێكی تر پیرۆزبایی ئه‌م یاده‌تان لێده‌كه‌م و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ ئەخوازم.
د. ڕێواز فایه‌ق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
30/6/2020