ڕاگەیاندراوێک لە لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو ڕەوەندی کوردستانی سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان
مخابن ماوەیەکە هەرێمی کوردستان کەوتۆتە بەر شاڵاوی هێرش و تۆپ بارانی تورکیاو ئێران.
لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو ڕەوەندی کوردستانی بە تووندی ئیدانەی ئەو پەلامارانەی وڵاتانی دراوسێ دەکات، بەتایبەتی هێرشی ئەو دووایەی تورکیا، کە بەداخەوە بەهۆی ئەو هێرشەوە بۆ سەر بنگەو بارەگاکانی پ.ک.ک چەندین هاوڵاتی بێی تاوان شەهیدو برینداربوون.
ئەو هێرشانە وێڕای ئەوەی قوربانی مرۆیی لێدەکەوێتەوەو، و زیانی ماددی لە هاوڵاتیانی ئێمە دەدات، هاوکات بە پێی یاساو رێکەوتنامە نێودەوڵەتییەکان پێشێلیەکی ڕوونە بۆ پرەنسیپی سەروەری و بەزاندنی خاک. ناکرێت هاوڵاتیانمان ببنە قوربانی ململانێی نێوان وڵاتانی ناوچەکە و هێزە کوردییەکان؛ بەڵکو دەبێت هەمو لایەک ڕێز لە خاک و هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بگرن، کە سەربەستانە و بێی ترس بتوانن لە سەر موڵکو ماڵی خۆیان کارو کەسابەت و باغداری خۆیان بکەن.
لێرەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەس و کاری شەهیدان دەکەین و، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین، و داواش لە حکومەتی تورکیا و ئێران دەکەین هەر چی زووە ئەو هێرشانە ڕابگرن، و ڕێز لە خاکی هەرێمی کوردستان بگرن.
لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان
٢٠/٦/٢٠٢٠