Skip to the content
Menu

بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره‌ (2)ى ئاسایی خولی به‌هاره‌ى ساڵی دووه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 12ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژى چوارشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2020/3/4، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه‌:
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
پشت به‌ستن به‌ حوكمى بڕگه‌ى (سێیه‌م ) له‌ماده‌ى (18)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ بـه‌ڕێزه‌كانی پـه‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره‌ (2)ى ئاسایی خولی به‌هاره‌ى ساڵی دووه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنـجه‌می پـه‌رله‌مانى كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (12)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2020/3/4، تكایه‌ له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌ بن.
له‌گه‌ڵ رێزدا..
د.رێواز فایق حسێن
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان