به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره (2)ی ئاساییی رۆژی چوارشه‌مه 2020/3/4
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (2)ی ئاساییی رۆژی چوارشه‌مه رێكه‌وتی 2020/3/4ى راگه‌یاند، كه‌به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
به‌رنامه‌ى كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له‌مادده‌ى (16)و برگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18) و برگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عیراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (2)ى ئاساییی خولی به‌هاره‌ى ساڵی دووه‌م لهخولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (12)ى پێشنیوه‌رۆی رۆژی چوارشه‌مه رێكه‌وتی 2020/3/4 به‌مشێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: قبوڵكردنى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامى په‌رله‌مان به‌ڕێز (گوڵستان باقی سلیمان) له (لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاودێرى)و زیادكردنى بۆ سه‌ر (لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكیكردن له‌مافى مرۆڤـ) به‌پێى حوكمى مادده‌كانى (34،28) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق.
دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای (به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌قاچاغبردنى نه‌وت و لێدهرهێنراوهكان له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی ( 90، 91 ،93 ، 96 ، 97) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق.