جێگرى سهرۆكی پهرلهمان جهژنی نهورۆز لهخهڵكی كوردستان پیرۆز دهكات
هێمن ههورامى: "جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان بۆ خۆپاراستن و شکستپێهێنانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەڵقەیەکی دیکەی خەبات و تیکۆشانە بۆ پاراستنی کوردستان"
بهبۆنهى هاتنهوهى جهژنی نهورۆزو ساڵی نوێى كوردییهوه، جێگرى سهرۆكی پهرلهمانى كوردستان پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی خهڵكی كوردستان و گهلى كورد لهههر چوار پارچهی كوردستان كرد كهئهمه دهقهكهیهتی:
بۆ نەورۆزو بەهارو ساڵی ٢٧٢٠ی کوردی، لەناخی دڵـەوە پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی تەواوی خەڵکی کوردستان و رۆلەکانی نەتەوەکەمان لەپارچەکانی دیکەی کوردستان و تاراوگە دەکەم.
یادی نەورۆزو دەسپێکی ساڵیکی نوێی کوردی هاوکاتە لەگەڵ یادی ٢٩ ساڵەی ئازادکردنی کەرکوکی دڵی کوردستان لەدەست جەلادەکانی بەعس، سڵاو لەقارەمانیهتی و خۆڕاگری و تێکۆشانی گەلەکەمان لەکەرکوک کەبەهۆی دۆخی نەخوازراوەوە رووبەڕووی پرۆسەیەکی دیکەی تەعریب و دەسەڵاتێکی خۆسەپێن بوونەتەوە.
ئەمسال جەژنی نەتەوەییمان بەجۆرێک بەرزو پیرۆز رادەگرین کەنەک هەر گەلی کوردستان، بەڵکو تەواوی مرۆڤایەتی رووبەڕووی ئافاتێکی گەورە بووەتەوە كهئهویش ڤایرۆسى كۆڕۆنایه كهوەک دوژمنێکی سەرسەخت رۆژانە گیانی دەیان کەس لەسەر گۆی زەوی دەکاتە قوربانی. راستە بەهۆی پابەندبوونی هەموومانەوە بەڕێنماییە تەندروستییەکان ناتوانین وەک ساڵانی پێشوو بەدەرچوون و سەیران و شایی کوردەوارییەوە پێشوازی لەم یادە نەتەوەییەمان بکەین، بەڵام مانەوەمان لەناو ماڵەکانمان و جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان بۆ خۆپاراستن و شکستپێهێنانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەڵقەیەکی دیکەی خەبات و تیکۆشانە لەپاراستنی کوردستان و گیانی تاک بەتاکی گەلەکەمان.
سڵاو لە خۆڕاگریی گەلی کوردستان، دەستخۆشی لەهەنگاوە پڕ بەهاکانی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە لەدۆخێکی سەختی ئابووریدا ئەوەی لەتوانادا بووە خراوەتەگەڕ بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییانمان، سڵاو لەخۆبردوویی هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و پۆلیسی هاتووچۆ و پزیشک و کارمەندانی تەندروستی کە بەرۆحی پێشمەرگانەوە شەو و روژ لەسەنگەری یەکەمی رووبەڕووبوونەوەی ئەم پەتایەدان، ههروهها زۆر سوپاسى خێرخوازان و كۆمهكبهخشان و سهرجهم ئهو كهسایهتییانه دهكهین كه هاوكاریى حكومهت و خهڵكی كهمدهرامهت و ئهوانهى كه پێویستییان بهیارمهتییه كردووه كهوهك ههمیشه لهكاتی تهنگانهدا ئهرك و رۆلى نیشتیمانی و نهتهوهیى خۆیان سهلماندووه.
نەورۆزو بەهاری ئەمساڵمان هاوکاتە لەگەڵ ئهو دۆخه ئابوورییه کە بەهۆی ململانێیە ناوچەیی و جیهانییەکانەوەو بڵاوبوونهوهى ڤایرۆسی كۆڕۆنا کاریگەریی گەورەی کردۆتە سەر بازاڕی نەوت و بەمەش نەک بۆ هەرێمی کوردستان بەڵکو بۆ عێراق و زۆربەی هەرە زۆری وڵاتانی ناوچەکە گرفتی گەورەی ئابووری دەخوڵقێنێ، رووبەڕووبوونەوەی ئەم تەنگەژە فرەلایەنانە بەتەنها ئەرکی یەکلا یان دوولای کوردستان نییە، بهڵكو بەرپرسیاریهتییهكى هاوبەشه تا بەیەکهەڵویستی کۆدەنگی و شەفافانە دەستنیشانی گرفتەکان بکەین و پێکەوە هاوکاربین لەگرتنەبەری هەر رێکارو چارەسەرییەک کەزەمانەتی پاراستنی کوردستان و تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە سەختەش بکات، چۆن پێکەوە راپەڕینی ١٩٩١ بەئازادیی کەرکوکەوە بۆ گەلەکەمان بەدیهێنرا، پێکەوە لەقۆناغی پاش ٢٠٠٣ مافەکانی گەلی کوردستان لەدەستووری ٢٠٠٥ چەسپێنرا، پێکەوە شەڕی بڕینی بودجەی ٢٠١٤و شکستپێهێنانی گەورەترین ریکخراوی تیرۆریستیی داعشمان کرد، پێکەوە بڕیاری ئەنجامدان و سەرخستنی ریفراندۆمماندا، ئیستاش بەم پێکەوەیی و کاری هاوبەش و بەرپرسیاریهتیی هاوبەش بەپێی رێککەوتنەکان دڵنیای خەڵکی کوردستان دەکەینەوە ئەم قۆناغە سەختەش تێدەپەڕێنین و کوردستان و گەلە تێکۆشەرەکەی بەئیرادەو ئومێدەوە دەگەنە قۆناغێکی دیکەی ئارام.
دروود بۆ گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی کوردستان..
سلاو لە پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان..
هێمن هەورامی
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
٢٠ی ئاداری ٢٠٢٠