سهرۆكی لیژنهی كاروبارى كۆمهڵایهتی لەگەڵ ههرسێ سەرۆکى ئەنجوومەنى ئەعیان و ئەنجوومەنى نوێنەران و ناوەندى کاسۆلیکیى ئوردن کۆبووهوه
ڕۆژانى 18و 19و 2020/2/22، رۆمیۆ هەکاری ىسەرۆکى لیژنهی كاروبارى كۆمهڵایهتی و داكۆكیكردن له مافى مرۆڤ له پهرلهمانى كوردستان و سهرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانیى یەکێتیى نەتەوەیى لەپەرلەمانى کوردستان، لەعەمانى پایتەختى ئوردن لەسێ دیدارى جیادا لەگەڵ هەریەک لەسەرۆکى ئەنجوومەنى ئەعیانى ئوردن و سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى ئوردن و سەرۆکى ناوەندى کاسۆلیکى ئوردن باسیان لەڕەوشى سیاسیى ههرێمی کوردستان و ناوچەکەو پەیوەندى نێوان هەردوولا کرد.
ڕۆژى 2020/2/18، رۆمیۆ هەکارى سەرۆکى لێژنەى کاروبارى کۆمەڵایەتى وداکۆکى لەمافى مرۆڤ و سەرۆکى هاوپەیمانى یەکێتیى نەتەوەیى لەپەرلەمانى کوردستان لە عەمانى پایتەختى ئوردن سەردانی ئەنجوومەنى ئەعیانى ئوردن-ى كردو بەگەرمی لەلایەن فەیسەڵ فایز سەرۆکى ئەنجوومەنى ئەعیانى ئوردن و ژمارەیەک لەئەندامانى ئەنجوومەنهكهوە پێشوازیى كرا.
رۆژى 2020/2/19، سەردانى ئەنجوومەنى نوینەرانى ئوردنى کردو لەلایەن د.نەسار قەیسى سەرۆکى ئەنجوومەن بەوەکالەت و جێگرى یەکەمى سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى ئوردن و ژمارەیەک لەئەندامانى ئەنجوومەنهكهەوە پێشوازیى لێكرا، رۆژى 2020/2/22، سەردانى ناوەندى کاسۆلیکى بۆ دیراسات و راگهیاندن له ئوردن کردو لەلایەن د.رەفعەت بەدر سەرۆکى ناوەندو ژمارەیەک لەئەندامانى ناوەندهكهوە پێشوازیى لێكرا.
لەهەرسێ دیداردا باس لەرەوشی سیاسیی ههرێمی کوردستان و عێراق ودواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كراو جەخت كرایەوە لهسەر راوێژو دیالۆگ لەنێوان گەلانى ناوچەکەدا لەو گۆڕانكارییانەی كەدێنە پێشەوە.
لەتەوەرێكی دیكەی دیدارەكاندا باس لەپتەوکردن و پێشخستنى پەیوەندیى لەمێژینەى نێوان ئوردن و کوردستان کرا.
هەروەها رۆمیۆ هەکارى لەدیدارهکاندا پوختەیەکى سەبارەت بەڕەوشى سیاسیى ههرێمی کوردستان و گیانى بەیەکەوەبوون و پێکەوەژیانى تەواوى پێکهاتە ئاینى و نەتەوەییەکانى کوردستان ورۆلیان لەپرۆسەى سیاسیى کوردستان خستەڕوو گووتى: "لەکوردستان بەهەموو لایەکمان توانیومانە ئەزموونێکى نوێ لهكارى حكومى و پهرلهمانى لەناوچەکەدا بەڕێوەببەین"، هەروەها لەبارەى رۆڵى پێکهاتەکان لەپرۆسەى سیاسیى کوردستاندا، هەکارى گووتى: "هەموو نەتەوەو ئاینەکان بەشدارن لەپرۆسەى سیاسى و بڕیارى سیاسى لەکوردستاندا".
ههر لهدیدارهكاندا هەکارى باسى لەپێشڤەچوونەکانى کوردستان لەبوارهكانى سیاسى و دیپلۆماسى و چاکسازییە ئیدارییەکان و کارەکانى پەرلەمانى کوردستان کرد.