Skip to the content
Menu

سه‌رۆكی په‌رله‌مان جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌ كوردستانیان پیرۆز ده‌كات
د.رێواز فایه‌ق: "به‌ئازادكردنی كه‌ركوك ڕاپه‌ڕین تاجی سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌رنا"

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌رى ساڵی تازه‌ی كوردییه‌وه‌، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایى ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م كوردستانیان كرد كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزی پیرۆزو سه‌ری ساڵی تازه‌ی كوردییه‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆم ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م كوردستانیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌م، هیوادارم ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌ مایه‌ی خێرو خۆشی و تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان، هاوکات پیرۆزبایی خۆم ئاڕاسته‌ی خه‌ڵكی ئازاو تێكۆشه‌ری كه‌ركوك ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی 29هه‌مین ساڵیادی ڕاپه‌ڕین و ئازادكردنی ئه‌م شاره‌ خۆڕاگره‌ له‌ نه‌ورۆزی 1991دا، کە ئەوکات ڕاپه‌ڕین به‌ئازادكردنی كه‌ركوك تاجی سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌رنا، ئومێده‌وارم ئه‌م یاده‌ شكۆداره‌ ببێته‌ مایه‌ی به‌دیهاتنی تێكڕای هیواو خواسته‌كانی گه‌له‌كه‌مان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی قۆناغێكی نوێ له‌ بووژانه‌وه‌و پێشكه‌وتن و زاڵبوون بەسەر قەیرانەکان.
جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی تازه‌ی كوردیتان پیرۆز، له‌سه‌رفرازیدا بژین.
د.رێواز فایه‌ق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
20ى ئادارى 2020