لیژنه‌ى ئه‌وقاف پشتیوانى لهداواكاریى ده‌رچووانى كۆلێژى زانسته ئیسلامییه‌كان ده‌كات
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2020/3/2، لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی د.هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێى ئه‌و نوسراوانه كرا كه‌له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه ئاڕاسته‌ى لیژنه‌كه كراوه له‌گه‌ڵ نوسراوى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف سه‌باره‌ت به‌هاتنى وه‌فده ئاینییه‌كان بۆ هه‌رێمى كوردستان.
لهبهشێكى تر‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر داواكاریى ده‌رچووانى كۆلێژى زانسته ئیسلامییه‌كان كرا كه‌داوایان كردووه دابمه‌زرێن، بۆیه لیژنه‌كه‌ش پشتیوانیى خۆى بۆ داواكارییه‌كه ده‌ربڕى و به‌پێویستى ده‌زانێ له‌كاتى هه‌بوونى دامه‌زراندن به گرێبه‌ست یان هه‌میشه‌یی ئه‌م داواكارییه له‌به‌رچاو بگیرێت.