لیژنه‌ی په‌روه‌رده ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی له‌وه‌رزی تازه‌ی یاسادانان تاووتوێ ده‌كات
![](/media/5387/lparwarda-photo.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132276352080000000)
به‌مه‌به‌ستی دانانی پلانی كاركردن بۆ وه‌رزی یاسادانان، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 2020/3/2، لیژنه‌ی پهروهدهیو خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی عبدالسلام دۆڵه‌مه‌ڕی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رجه‌م ئه‌و نوسراو و داواكاری و یاداشتانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه‌كه كرابوون خوێندرانه‌وه‌و دوای گفتوگۆی نێوان ئه‌ندامان و خستنه‌ڕووی ڕاو سه‌رنجیان كاری پێویستیان له‌سه‌ر كرا‌و ئاراسته‌ى لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كران به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنیان.
ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به باسكردن له‌پلانی لیژنه بۆ وه‌رزی تازه‌ی یاسادانان و به‌دواداچوونه‌كانی لیژنه بۆ كێشه‌و گرفته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌بواری خوێندنی باڵا‌و په‌روه‌رده له‌هه‌رێمی كوردستاندا.