نوسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان روونكردنەوەیەكى بڵاوكردهوه
سهبارهت بهتهواوبوونى ماوهى دیاریكراوى كهرهنتینهكردنی سهرۆكی پهرلهمان كوردستان، نوسینگهی رۆژنامهوانیی بهڕێزیان روونكردنهوهیهكی بۆ رای گشتی بڵاوكردهوه كه ئهمه دهقهكهیهتی:
روونكردنەوەیەك لە نوسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان
دوای گەڕانەوەی بەڕێز د.ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە دەرەوەی وڵات لە رۆژی 2020/3/14، وێڕای جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستییەکانی تایبەت بەڤایرۆسی كۆڕۆنا (كۆڤید-19) و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی سەرەتایی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە رۆژی 2020/3/16 لەڕاگەیەندراوێکدا بڕیاری خۆکەرەنتین-کردنی بەڕێزیانمان لەڕۆژی گەڕانەوەیانەوە ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ و دوای تەواوبوونی 14ڕۆژ کەماوەی دیاریكراوی کەرەنتینەیە، لەگەڵ پابەندبوونیان بەسەرجەم ڕێنماییە تەندروستییەكان و ئەنجامدانی دواپشكنین كەخاوێن و نێگەتیڤ دەرچوو، بەگرنگی دەزانین ئاگاداری هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان بكەینەوە کە کەرەنتینەی بەڕێزیان کۆتایی پێهاتووە. هاوكات هیوای چاكبوونەوە بۆ تەواوی تووشبووان دەخوازین و داوا لەهاووڵاتییانی خۆشەویست دەكەین پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن..
نوسینگەی ڕۆژنامەوانیی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
2020/3/28