Skip to the content
Menu

ڕاگەیاندراوێک لە لێژنەی داکۆکیکردن لە مافی ئافرەت لە پەرلەمانی كوردستان

لێژنەی داکۆکیکردن لە مافی ئافرەت لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی ئەو هێرشەی کرد کە لەلایەن چەند چەکدارێکەوە کرابووە سەر ڕۆژنامەنووس عەدنان ڕەشیدی و هاوسەرەکەی ، ئەمە دەقەکەیەتی :

‏‎لیژنەی داکۆکیکردن لە مافی ئافرەت لە پەرلەمانی كوردستان، ئیدانەی ڕووداوی هەڵکوتانە سەر ماڵی رۆژنامەنووس (عەدنان ڕەشیدی ) دەکات کە لەلایەن چەند چەکدارێکەوە لە دەڤەری پێنجوێن کە بەداخەوە لەم رووداوە سوکایەتی بە هاوسەرەکەی کراوە، لێرەدا داوادەکەین یاسا سەروەربێت و بە هیچ شێوەیەک نابێت کەس ڕێگە بەخۆی بدات بۆ شکاندنی شکۆی هیچ کەسێک یان تۆڵە کردنەوە لە ڕێگەی سوکایەتی کردن بە ژنان، ئینجا هاوسەر یان هەر کەسێک لە خێزانەکەی لە بابەتێکی ئاوا بگڵێنێ و بەو شێوازە ناشیاوە مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت، ‏‎داواکارین لە لایەنە ئەمنیەکان و دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان بەدواداچوون و لێکۆلینەوەی تەواو بکەن لە ڕووداوەکە و بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ تاوانباران بکەن.

لێژنەی داکۆکیکردن لە مافی ئافرەت 

پەرلەمانی کوردستان

۲۸/۳/۲٠۲٠