یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌قاچاغبردنی نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كانی ده‌رچووێندرا
د.رێواز فایه‌ق: "دۆخی خاڵه سنوورییه‌كان دۆخێكه پێویستیی به‌پێداچوونه‌وه‌و قسه‌له‌سه‌ركردن و به‌هه‌ندوه‌رگرتنه"
سه‌عات 12ى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 2020/3/4، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و ئاماده‌بوونى هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چى سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (2)ى ئاسایی خولی به‌هاره له‌ساڵی دووه‌مى خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ناوى خوا‌و گه‌لی كوردستانه‌وه دانیشتنه‌كه‌ی كرده‌وه‌و رایگه‌یاند: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌یانی 5ى ئاداره‌و ئێمه ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌كه‌ین به‌ناوى ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و به‌ناوی په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایى 29 هه‌مین ساڵیادی راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی گه‌له‌كه‌مان له كوردستانیان و هاووڵاتییانی كوردستان ده‌كه‌ین و سه‌رى رێز‌و نه‌وازش بۆ ته‌واوی شه‌هیدانی راپه‌ڕین و شه‌هیدانی رێگاى رزگاریی گه‌له‌كه‌مان و رێگای رزگارى و نیشتیمانیی گه‌له‌كه‌مان داده‌نوێنین و ئومێد ده‌كه‌ین ته‌واوى خواسته‌كانی راپه‌ڕین له ئاینده‌ى نزیكدا بێنه دى".
پاشان له‌لایه‌ن منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه خوێندرایه‌وه كه له‌سێ خاڵ پێكهاتبوو خاڵی یه‌كه‌م بریتی بوو له قبوڵكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (گوڵستان باقى سلێمان) له لیژنه‌ی (كشتوكاڵ و ئاودێری)و زیادكردنی بۆ سه‌ر (لیژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له مافى مرۆڤ)و زیادكردنی ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (زیاد جه‌بار محمد) بۆ سه‌ر لیژنه‌ی (په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندى كوردستانی) به‌پێی حوكمى ماده‌كانی (34،28) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، خاڵی دووه‌میش بریتی بوو له ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای (به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌قاچاغبردنی نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمى ماده‌كانی (97،96،93،91،90) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، خاڵی سێیه‌م و كۆتایى به‌رنامه‌ی كاریش بریتی بوو له قبوڵكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (شیرین یونس عبدالله) له لیژنه‌ی (په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندى كوردستانی) و زیادكردنی بۆ سه‌ر (لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافى ئافره‌ت) به‌پێی حوكمى ماده‌كانی (34،28) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق.
هه‌روه‌ها پوخته‌ى دانیشتنى پێشووى په‌رله‌مان و ناوى ئاماده‌نه‌بووانی دانیشتنی پێشوو و كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان به‌مۆڵه‌ت و بێ مۆڵه‌ت خوێندرایه‌وه.
به‌ر له‌ده‌ستپێكردنى به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه به‌پێی حوكمى ماده‌ى 56 دووه‌م بڕگه‌ى سێیه‌م له‌لایه‌ن سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی و ئه‌ندامی په‌رله‌مان گوڵستان باقى سلێمان كه له‌سه‌ر فراكسیۆنى پارتییه داواكرا كه خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه كه‌بریتی بوو له‌قبوڵكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (گوڵستان باقى سلێمان) له‌لیژنه‌ی (كشتوكاڵ و ئاودێری)و زیادكردنی بۆ سه‌ر (لیژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له مافى مرۆڤ) بۆ ماوه‌یه‌كی تر دوابخرێت و ئه‌و داوایه‌ش له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانه‌وه په‌سندكرا.
پاشان به‌پێی ماده‌ى 48 له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشنیازی كرد كه خاڵی سێیه‌می به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه بكرێته خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ى كار‌و ئه‌و پێشنیازه‌شی خسته ده‌نگدانه‌وه‌و به 72 ده‌نگ په‌سندكراو به‌پێی ئه‌و خاڵه‌ی به‌رنامه‌ى كار قبوڵكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (شیرین یونس عبدالله) له لیژنه‌ی (په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندى كوردستانی) و زیادكردنی بۆ سه‌ر (لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافى ئافره‌ت) به‌پێی حوكمى ماده‌كانی (34،28) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان به‌جیا خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا.
هه‌روه‌ها زیادكردنی ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (زیاد جه‌بار محمد) بۆ سه‌ر لیژنه‌ی (په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندى كوردستانی) خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا.
پاشان له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى په‌رله‌مانه‌وه بابه‌تی دۆخی خاڵه سنوورییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان ورووژێندرا و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند: "سه‌باره‌ت به‌خاڵه سنوورییه‌كان ئێوه ده‌زانن، ئێمه‌ش ده‌زانین، خه‌ڵكیش ده‌زانێ و راگه‌یاندنیش ده‌زانێ، رای گشتیش ده‌زانێ، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش خۆشی ده‌زانێ دۆخی خاڵه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دۆخێكه پێویستیی به پێداچوونه‌وه، قسه له‌سه‌ركردن، به‌هه‌ندوه‌رگرتنه، له‌به‌رئه‌وه‌ى خاڵه سنوورییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكن له سه‌رچاوه‌كانی گرنگی داهاتى هه‌رێمی كوردستان".
گووتیشی: "به‌ڵێ راسته به‌ڕێزان ئه‌ندامانى په‌رله‌مان كاك عه‌لی حه‌مه‌صالح و كاك سۆران عومه‌رو كاك هێڤیدار و چه‌ند به‌ڕێزێكی تر له لیژنه‌ی دارایى له‌پێش ته‌واوبوونی ئه‌و وه‌رزی ته‌شریعییه‌ی كه رابوورد كه ده‌كاته وه‌رزی دووه‌م داواكارییان پێشكه‌ش كردووه به‌سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌دۆخی ده‌روازه سنوورییه‌كان راپۆرتێكی ته‌ندروست، باش، هه‌مه‌لایه‌ن، بێلایه‌ن، ئاماده‌یان كردووه، ئێمه راپۆرته‌كه‌مان ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌و به‌رمه‌بناى ئه‌و راپۆرته‌و له‌سه‌ر داوای ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه داواى كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه به‌ئاماده‌بوونى هه‌موو ئه‌و وه‌زیرانه‌ی كه‌په‌یوه‌ندییان به‌پنت به‌پنتى، خاڵ به‌خاڵی دۆسییه‌كانی ده‌روازه سنوورییه‌كان هه‌یه، به‌ڵام به‌ڕێزتان ده‌زانن ئێمه بۆ یاسای چاكسازی مانگێك وه‌رزى ته‌شریعیی پایزه‌مان درێژ كرده‌وه‌و یاسای چاكسازیمان په‌سندكردو راسته‌وخۆ دوای ئه‌وه وه‌رزه‌كه كۆتایی پێهات، له‌قسه‌كردنی ئێمه له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی له كۆبوونه‌وه‌ى هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه باسی ئه‌م بابه‌ته‌مان كرد‌و حكومه‌ت موته‌فاهیم بوو له‌وه‌ى كه له‌وه‌رزی به‌هاره‌ى یاسادانان سه‌باره‌ت به‌م دۆسییه‌یه ته‌عامولێكی ته‌ندروستی قانوونی ته‌واوكارى ته‌كامولی له‌نێوان هه‌ردوو موئه‌سه‌سه‌كه له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات، نیه‌تی ئێمه له‌په‌رله‌مانی كوردستان، نیه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌موومان چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌یه، ره‌هه‌نده سیاسی و ره‌هه‌نده حزبییه‌كانى له‌په‌رله‌مان و حكومه‌تیش دوور بخه‌نه‌وه، له‌كوێ كێشه هه‌یه له‌وێ چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین ئێمه هه‌موومان به‌رپرسین له‌هه‌موو خاڵه‌كان له‌هه‌ر خاڵێك هه‌رچی هه‌یه، شوێنێك له‌شوێنێك زیاتره ئه‌وه په‌رله‌مان قسه‌ی له‌باره‌وه ده‌كات، وه‌زیرى تایبه‌تمه‌ند ده‌هێنین قسه ده‌كه‌ین پێكه‌وه دۆسییه‌كه دۆسییه‌ی نیشتیمانه دۆسییه‌ی هه‌رێمی كوردستانه، په‌یوه‌ندیی به‌داهاتێكی گرنگ یان سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی داهات هه‌یه له‌هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه له‌سه‌رۆكایه‌تی هیچ ره‌هه‌ندێكی حزبی و سیاسی له‌و بابه‌ته‌دا قبوڵ ناكه‌ین و حكومه‌تیش هه‌نگاوه‌كانی خۆی ده‌ستپێكردووه‌و هه‌ندێ قه‌راراتی داوه ".
پاشان به‌پێی خاڵی كۆتایى به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه كه بریتی بوو له‌ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای (به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌قاچاغبردنی نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان-عێراق)، سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای له‌هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه‌ی وزه‌و سامانه سرووشتییه‌كان كرد بێنه شوێنی مه‌به‌ست بۆ خوێندنه‌وه‌ى راپۆرتی هاوبه‌ش و دواتر له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه ناوونیشان و ماده به‌ماده‌و بڕگه به‌بڕگه‌ی پێشنیازه‌یاساكه به‌و پێشنیازانه‌ى كه‌له‌دانیشتنی پێشوو له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مانه‌وه خرابوونه‌ڕوو و له‌لایه‌ن سێ ئه‌ندام یان زیاتر پشتگیری‌یان هه‌بوو به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه و په‌سند كران.
پاشان هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی یاساكه خرایه ده‌نگداتنه‌وه و په‌سندكرا، له‌كۆتاییدا كۆی یاساكه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه خرایه ده‌نگدانه‌وه و به 88 ده‌نگ په‌سندكراو به‌و بۆنه‌یه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مان پیرۆزبایی له په‌رله‌مان و گه‌لی كوردستان كرد‌و رایگه‌یاند: "هیوادارین جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه ببێته‌هۆی رێگریكردن له به‌قاچاغبردنی نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كانی له‌هه‌رێمی كوردستاندا".
شایانی باسه مه‌به‌ست له‌ده‌رچوواندنی ئه‌و یاسایه بۆ رێگه‌گرتنه له‌كارو كرده‌وه‌كانی قاچاغی و به‌تاڵانبردنی نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كانی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و تاوانه‌و پاراستنی سامانی نه‌وت و سه‌پاندنی سزایه‌كی گونجاوه به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ى كه ئه‌و تاوانانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
به‌مجۆره كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه هات.