به‌یاننامه‌ی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافی ئافره‌ت به‌بۆنه‌ی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ئافره‌تان
![](/media/5450/plafratan-bo-8marc-photo.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132280622300000000)
به‌بۆنه‌ی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ئافره‌تان، لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافى ئافره‌ت له په‌رله‌مانى كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردهوهو تیایدا رۆژی 8ى مارس به‌ڕۆژی خه‌بات و قوربانیدانی ئافره‌تان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری له‌نێوان پیاو و ئافره‌ت له جیهان داده‌نێت و به‌رگریكردن له مافه‌ڕه‌واكانی ئافره‌تان و یه‌كسانیی جێنده‌ری و چه‌سپاندنیان له‌نێو یاسا‌و بڕیاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به ئه‌ركی سه‌ره‌كیى خۆى ده‌زانێت، ئه‌مه‌ش ده‌قى به‌یاننامه‌كه‌یه:
به‌یاننامه‌ی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافی ئافره‌ت له په‌رله‌مانی كوردستان به‌بۆنه‌ی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ئافره‌تان
٨ی مارس ڕۆژی خه‌بات و قوربانیدانی ئافره‌تانه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری له‌نێوان پیاو و ئافره‌ت له جیهاندا، له‌م ڕۆژه‌دا دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌رگریكردن له مافه ڕه‌واكانی ئافره‌تان و یه‌كسانیی جێنده‌ری و چه‌سپاندنیان له‌نێو یاسا‌و بڕیاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركی سه‌ره‌كیمانه.
ئێمه له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵگری په‌یامی مرۆڤ سالارین له‌پێناوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو پێشێلكاری و توندوتیژییه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ئافره‌تان و به‌هێزكردنی پێگه‌و گه‌شه‌پێدانی زیاتری ڕۆلیان له به‌شداریی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كه‌رتی تایبه‌ت و كاری ڕێكخراوه‌یی له هه‌موو ئاسته‌كاندا به‌تایبه‌تی له ناوه‌نده‌كانی بڕیاری سیاسی و دادوه‌ری و به‌ڕێوه‌بردن و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌به‌رهێنان تێده‌كۆشین.
جێگه‌ی باس و ئاماژه‌پێكردنه كه ئه‌و یاسا‌و بڕیارانه‌ی دهرچووێندراون یان هه‌مواركراون له خوله‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و كابینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌مووی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی ئافره‌تان و خێزاندا بوون، به‌هۆیانه‌وه پرسی ئافره‌ت پێشكه‌وتنی باش و به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه دیوه‌و وایكردووه كه ئافره‌ت له كوردستان ڕۆڵی باش و به‌رچاوی هه‌بێ و جیاواز‌و پێشهنگتربێ به به‌راورد به‌زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئامانجی ئێمه كاركردنی به‌رده‌وامه بۆ پێشكه‌وتنی زیاتر له‌پێناو به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری له به‌شداری و یه‌كسانی له‌ماف و ئه‌ركه‌كان له‌نێوان ژن و پیاو له هه‌رێمی كوردستان، به‌پشت به‌ستن و په‌یڕه‌وكردنی پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤ و دیموكراسی كه له بڕیار‌و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا هاتوون.
به‌داخه‌وه له‌م قۆناغه ڤایرۆسی كۆرۆنا یه‌خه‌ی جیهانی گرتووه به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، بۆیه پێوسته ده‌ست له‌ناو ده‌ست بین بۆ پاڵپشتی له‌سه‌رخستنی پلان و به‌رنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رباره‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه له‌پێناو پاراستنی هاووڵاتییان و سه‌لامه‌تیی ڕۆڵه‌كانمان، هیواده‌خوازین هه‌موو هاووڵاتییانی كوردستان و جیهان ئه‌م دۆخه سه‌خته به‌سه‌لامه‌تی تێپه‌ڕێنن. له‌هه‌مان كات هاووڵاتییان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌رخستن و جێبه‌جێكردنی پلانی درێژخایه‌نی لیژنه‌كه‌مان سه‌باره‌ت به‌داڕشتنی یاسا‌و بڕیاری نوێ و له به‌رده‌وامیمان بۆ پێداچوونه‌وه به یاسابه‌ركاره‌كان و چاودێریمان له جێبه‌جێكردنیان.
لیژنه‌كه‌مان له‌پێناو زه‌مینه‌خۆشكردن بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی، كار ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه به‌ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌و وۆرك شۆپی فراوان:
1 - كاركردن له‌پێناو یه‌كهه‌ڵوێستی و كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان و هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی ئافره‌تان و ژنان هه‌روه‌ها ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له بواری ئافره‌تان و لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه په‌یوه‌ندیداره‌كان له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
2 - به‌دواداچوون و جه‌ختكردن له‌سه‌ر بایه‌خدان به‌یه‌كه‌كانی یه‌كسانیی جێنده‌ری و جێبه‌جیكردنی به‌رنامه‌كانیان له وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا‌و گرنگیپێدانی زیاتر به‌م بابه‌ته له‌نێو پڕۆگرامه‌كانی خوێندن و توێژینه‌وه زانستییه‌كاندا.
3 - ڕێزگرتن و پابه‌ندبوون به‌فره‌یی و ڕای جیاواز‌و رۆحی پێكه‌وه‌یی و یه‌كتر قبوڵكردن، هه‌روه‌ها جیاكردنه‌وه‌ی ڕای تایبه‌تیی هه‌ر مامۆستایه‌كی ئاینی یان هه‌ر چالاكوانێكی ژنان له ڕای فه‌رمیی ئه‌و ڕێكخراو و یه‌كێتییانه‌ی كه ئه‌ندامن تیایدا، بۆ خۆبه‌دوورگرتن له گشتاندنی هه‌ڵه‌ی تاكه‌كه‌س به‌سه‌ر هه‌موواندا.
4 – به دوورگرتنی دۆزی ڕه‌وای ئافره‌تان له ململانێى سیاسی و بیری ته‌سكی حزبایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندیی تاكه كه‌سی.
5 - دووركه‌وتنه‌وه له ده‌سته‌واژه‌ی توندوتیژی و ناوزڕاندن و گوتاری هه‌ره‌شه‌ئامێز، جێگیركردنی چه‌مكه‌كانی ڕێزگرتن و پاراستنی شكۆی ئافره‌ت و سزادانی سه‌رپێچیكاران به‌پێى یاسا.
6 - ڕێكخستنی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و مافی مرۆڤ، ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێتیی زانایانی ئاینی ئیسلام و گشت ئاینه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ خزمه‌تی پرسی ئافره‌ت و خێزان و لێكتێگه‌یشتن له‌باره‌ی كێشه‌و پێشهاته‌كان به لێكنزیكبوونه‌وه‌و كاری هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردن، بهڕێزگرترن له بهرپهسیاریهتیی ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان له هه‌رێمی كوردستان.
7 - هه‌وڵدان بۆ كاراكردنی ڕۆڵی داواكاری گشتی له ڕوانینى كێشه‌كانی كۆمهڵگاو قسه‌كردن و وه‌رگرتنی بڕیاری یاسایی له‌باره‌یانه‌وه.
8 - پابه‌ندبوونی وتاربێژان به‌ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف.
9 - پابه‌ندبوونی چالاكوانانی بواری ئافره‌تان به په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی ڕێكخراوه‌كانیان.
10 - جه‌ختكردنه‌وه له هاوكاری و كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری له بواری میدیا، به‌هه‌ماهه‌نگیكردن له بۆنه جیهانی و ناوخۆییه‌كانی تایبه‌ت به مافی ئافره‌تان.
11 - ڕه‌چاوكردنی گرنگیی له‌پێشینه‌ی سه‌قامگیریی سیاسی و ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی له خستنه‌ڕووی هه‌ر كێشه‌و دۆزێكی ڕه‌وادا، به‌تایبه‌ت په‌یوه‌ند بێت به‌مافی ئافره‌ت.
له‌م یاده پڕ له شكۆیه‌دا ڕێز‌و پێزانیمان بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و ئافره‌ت و ڕێكخراوانه‌ی له كوردستان و جیهان تێكۆشاون له‌پێناو به‌دیهێنانی مافی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری بۆ ئافره‌تان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له كوردستان كه ڕۆڵی به‌رچاویان له به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وته‌كاندا هه‌بووه.
هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینمان بۆ ئه‌و پیاوانه‌ی كه هاوشانی ئافره‌تان به باوه‌ڕه‌وه پاڵپشت بوون و كاریان كردووه بۆ به‌دیهێنانی یه‌كسانیی جێنده‌ری و دادپه‌روه‌ری.
لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافی ئافره‌ت له په‌رله‌مانى كوردستان
2020/3/7