به‌یاننامه‌یه‌ك له لێژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی وداکۆکیکردن لەمافی مرۆڤ له‌په‌رله‌مانی كورستان
![](/media/5480/lkomalayati-photo.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132298303060000000)
لێژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لە مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان لەسەر ئەو رووداوەی کە لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو لە قەزای پێنجوێن هێرش کرایە سەر ڕۆژنامەنووس (عەدنان ڕەشید) بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، ئەمە دەقی بەیاننامەکەیە:
به‌داخه‌وه له‌ڕۆژی 2020/3/11، له قه‌زای پێنجوێنی سنووری پارێزگای سلێمانی له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو، لەکردەوەیەکی نامرۆڤانەدا هێرش ده‌كرێته سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسێك به‌ناوی (عه‌دنان ره‌شیدی) له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی و له‌به‌رچاوی هاوسه‌رو منداڵه‌كانی لێی ده‌درێت و بریندار ده‌كرێت.
سه‌ره‌ڕای ئیدانه‌كردنی هه‌ر كارێكی له‌م شێوه‌یه‌دا داوا له‌ده‌زگاكانی ئه‌منی و لایەنی پەیوەندیدار ده‌كه‌ین به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیاریه‌تی تاوانبارانی ئه‌م كرده‌وه‌یه ده‌ستگیر بكه‌ن و بدرێن به‌دادگا بۆئەوەی یاسا سه‌روه‌ر بێ.
له‌هه‌مان كاتدا ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌سپێرین كه به‌دواداچوونی ورد بۆ ئه‌م ڕووداوه بكه‌ن.
لێژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و داکۆکیکردن لەمافی مرۆڤ
په‌رله‌مانی كوردستان
2020/3/27