بڕگه‌یه‌كى دیكه بۆ به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنی ژماره (2)ى ئاساییی رۆژی چوارشه‌مه 2020/3/4 زیاد كرا

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاگادارى سه‌رجه‌م ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كاته‌وه به‌بڕیاردان له‌زیادكردنی بڕگه‌یه‌ك بهڕیزبهندیى سێیه‌م بۆ به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (2)ی ئاساییی رۆژی چوارشه‌مه رێكه‌وتی 2020/3/4، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بۆ/ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
بابه‌ت/ به‌یاننامه
به‌پێی حوكـمی بڕگـهى (چواره‌م)ی مادده‌ی (48) له‌په‌یڕه‌وی ناوخـۆی په‌رله‌مانی كـوردستانی ـ عیراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌زیادكردنی بڕگه‌یه‌ك به‌ڕیزبه‌ندیی سێیه‌م بۆ به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (2)ی ئاسایی رۆژی چوارشه‌مه رێكه‌وتی 2020/3/4، به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
سێیه‌م: قبوڵكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (شیرین یونس عبدالله) له لیژنه‌ی (په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندی كوردستانی)و زیادكردنی بۆ سه‌ر لیژنه‌ی (داكۆكیكردن له‌مافی ئافره‌ت)و زیادكردنی ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (زیاد جبار محمد) بۆ سه‌ر لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندی كوردستانی به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (28، 34) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق.
له‌گه‌ڵ رێزدا..
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان
2020/3/3