ده‌قى وتارى سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌دانیشتنی كردنه‌وه‌ى خولی به‌هاره
له‌دانیشتنی كردنه‌وه‌ى خولی به‌هاره‌ى ساڵی دووه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانى كوردستان كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 2020/3/1 به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌و بۆنه‌یه‌وه وتارێكی پێشكه‌ش كرد كه ئه‌مه‌ى خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوى خواى به‌خشنده‌و میهره‌بان
ئه‌مڕۆ 1-3-2020، كردنه‌وه‌ى وه‌رزى ته‌شریعیى به‌هاره‌ى ساڵى دووه‌م له‌خولى پێنجه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له‌كاتێكدا ڕاده‌گه‌یه‌نین كه هاووڵاتییانى هه‌رێم و قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌به‌رده‌م ته‌حه‌دى پێشگرى له بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشیى كۆرۆنایه كه به‌شێوه‌ى ڕێژه‌یى زۆربه‌ى وڵاتانى جیهانى گرتووه‌ته‌وه‌و هاوكات له‌به‌رده‌م ئیستیحقاقێكى سیاسیشدایه كه پێكهێنانه‌وه‌ى كابینه‌یه‌كى تر‌ى حكومه‌تى عێراقى ئیتیحادییه.
سه‌باره‌ت به ته‌حه‌دیى یه‌كه‌م، ئێمه له په‌رله‌مانى كوردستان، له‌ڕوانگه‌ى ئه‌ركى نوێنه‌رایه‌تیمان، پشتگیریى خۆمان بۆ هه‌ر ڕێكارو ڕێوشوێنێكى زانستى و ئیداریى پێویست ڕاده‌گه‌یه‌نین كه دامه‌زراوه‌و داموده‌زگاكانى هه‌رێم بڕیارى له‌باره‌وه ده‌ده‌ن و هاوكات داوا له‌هاووڵاتییان و ته‌واوى دانیشتوانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین كه هاوكاری و ده‌ستبارى ڕاسپێردراوان به‌ئه‌ركى ڕێگرتن و پێشگیرى له بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشییه‌كه بكه‌ن و له‌ئێستاشه‌وه ده‌ستى ماندووبوونى سه‌رچاوه‌ى مرۆیی دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان ده‌گووشین و سوپاسگوزارى هه‌موو ئه‌و كارمه‌ندانه‌ین كه‌ئه‌ركى تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه‌یان له ئه‌ستۆیه، هاوكات حكومه‌تى هه‌رێم ڕاده‌سپێرین به‌چاودێریى توندى ده‌روازه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان و بازاڕه‌كان، یه‌كه‌میان بۆ به‌رگرتن له‌گواستنه‌وه‌ى نه‌خۆشییه‌كه‌و دووه‌میان بۆ ڕێگرى له ئیستغلالكردنى ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌و پێداویستیى هاووڵاتییان له‌لایه‌ن به‌شێك له‌بازرگانانه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌ئیستیحقاقى هه‌رێمى كوردستان له كارنامه‌و پێكهاته‌ى كابینه‌ى حكومه‌تى عێراقى ئیتیحادى، په‌رله‌مانى كوردستان سه‌ره‌ڕاى مكوڕبوون له‌سه‌ر پاراستنى قه‌واره‌ى ده‌ستووریى هه‌رێمى كوردستان له‌ڕووى سیاسییه‌وه، هاوئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانى تر جه‌خت له تایبه‌تمه‌ندیى قه‌واره‌ى هه‌رێم و مافه‌ده‌ستوورییه‌كانى له‌چوارچێوه‌ى عێراقدا ده‌كاته‌وه‌و پێداگیرى ده‌كه‌ین له‌سه‌ر دۆسییه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غداد به‌جۆرێك كه ڕوون و ڕاشكاو له‌نێو كارنامه‌ى كابینه‌دا جێگه‌ى بكرێته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت پشكى هه‌رێم له‌پێكهاته‌ى وزاریى حكومه‌ته‌كه له‌لایه‌ن هه‌رێمى كوردستان و دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانییه‌وه دیارى بكرێت، هاوكات ده‌بێت شاندى دانوستانكارى هه‌رێم ئه‌و كاته خۆى به‌سه‌ركه‌وتوو بزانێت كه كوتله په‌رله‌مانییه‌كانى پشتیوان له سه‌رۆكوه‌زیرانى ڕاسپێردراو ئاماده‌بن خاوه‌ندارى له‌و به‌ڵێنانه بكه‌ن كه محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى به‌هه‌رێمى كوردستانى ده‌دات، چونكه زۆرینه‌ى ماف و شایسته‌ییه‌كانى هه‌رێم له بوارى بودجه‌و شایسته‌ى دارایی جووتیاران و پێشمه‌رگه‌و ژێرخانى ئابوورى و ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى ئه‌منیى ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان به‌بێ ڕه‌زامه‌ندیى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ئاسان نییه‌و بگره لانیكه‌میشى نایه‌ته‌دى و سه‌رۆكوه‌زیران خودى خۆى ناتوانێت به‌ڵێنه‌كانى جێبه‌جێ بكات، به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌و به‌ڵێن و ڕێككه‌وتنانه له‌لایه‌ن كوتله په‌رله‌مانییه‌كانى تر خاوه‌ندارى و ته‌به‌نى بكرێن.
ئه‌ندامانى به‌ڕێزى په‌رله‌مان..
سه‌باره‌ت به‌وه‌رزى ته‌شریعیى به‌هاره، هاوكات له‌گه‌ڵ جه‌ختكردنه‌وه‌مان له‌میكانیزمى كارى پێكه‌وه‌یی و ده‌سته‌جه‌معى، ده‌مانه‌وێت به‌ڕێزتان به‌رچاوڕوون بن سه‌باره‌ت به‌و پێشنیازه‌یاساو بڕیارانه‌ى كه‌ئاڕاسته‌ى په‌رله‌مانى كوردستانتان كردبوو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چه‌ند خشته‌یه‌كمان به‌زانیارى و ژماره‌و هه‌نگاوو ئاستى كاركردن له‌سه‌ر هه‌ر پێشنیازێك ئاماده كردووه‌و له‌چه‌ند ڕۆژى ئاینده‌دا ئاڕاسته‌ى سه‌رجه‌م فڕاكسیۆنه‌كانى ده‌كه‌ین، له‌و ڕوانگه‌یه‌ى هه‌موو ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزانه‌ى كه‌واژۆیان له‌سه‌ر پێشنیازى یاسایه‌ك یان بڕیارێك كردووه مافى خۆیانه له‌چاره‌نووسى پێشنیازه‌كه بپرسنه‌وه.
وه‌ك هه‌موو لایه‌كیش ئاگادارن، له‌كۆى ئه‌و بابه‌تانه‌ى وه‌رزى پێشوو له‌كارنامه‌مان بوو بۆئه‌وه‌ى بیانكه‌ین به‌یاسا یان بڕیار،سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له‌ئاستى خواستماندا نه‌بوو به‌ڵام توانیمان یاساى چاكسازى، یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ماده‌ى هۆشبه‌ر، یاساى به‌خاوه‌نكردنى زه‌وییه زێده‌ڕۆكان و چه‌ند یاسا‌و بڕیارێكى تر‌ى گرنگ په‌سه‌ند بكه‌ین، بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ش به‌هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بابه‌ته‌كانى (وه‌به‌رهێنان، پاراستنى مافى نه‌خۆش، پاراستنى سامانى ئاو، پاراستنى شوێنه‌وار، ده‌روازه سنوورییه‌كان، پاراستنى به‌رهه‌مى خۆماڵى، ئه‌نجوومه‌نى ده‌رمان و خۆراك، قه‌ده‌غه‌كردنى به قاچاغبردنى نه‌وت، ڕێكخستنى فرۆشتن و هاورده‌كردنى لێده‌رهێنراوه‌كانى نه‌وت)، ئه‌وله‌ویه‌تى كارى ته‌شریعیى په‌رله‌مان ده‌بن، به‌و هیوایه‌ى به‌هاوئاهه‌نگى نێوان سه‌رۆكایه‌تى و فراكسیۆن و لیژنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان و ڕاوێژكاران، بتوانین زۆرینه‌ى ئه‌و بابه‌ته گرنگانه به‌یاساو بڕیار ڕێكبخه‌ین و داواكارین حكومه‌تى هه‌رێمیش هه‌رچى زووه ئاماده‌كارییه‌كانى بۆ پڕۆژه‌یاساى (یاساى خانه‌نشینى یه‌كگرتووى هه‌رێم)و پرۆژه‌یاساكانى ته‌واوكارى له‌بوارى چاكسازى ته‌واو بكات، بۆئه‌وه‌ى دادپه‌روه‌رى بۆ خانه‌نشینان بگه‌ڕێته‌وه‌و هه‌مووان به‌هه‌مان پێوه‌رو به‌پێى ئیستیحقاق مافى خۆیان وه‌ربگرن، وه‌ك چۆن پێویسته په‌رله‌مان له‌بوارى چاودێرى كاراتر ئه‌ركى خۆى جێبه‌جێ بكات و ده‌بێت ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌كانیش له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پرسیار‌و به‌دواداچوونه‌كانى په‌رله‌مانتاران و لیژنه‌كانى په‌رله‌مان به‌ته‌واوى پابه‌ندى ئه‌و ماوه زه‌مه‌نییه ڕێكخراوانه‌بن كه له‌یاسابه‌ركاره‌كان و په‌یڕه‌وى ناخۆدا هاتووه بۆئه‌وه‌ى هه‌ردوو دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كه ته‌واوكارى كار‌و به‌رپرسیارێتیى یه‌كتربن و ناڕوونى و گومان له‌سه‌ر دۆسییه‌كانى نه‌وت و داهات و خه‌رجى و وه‌به‌رهێنان و بوار‌و سێكته‌ره‌كانى كه‌رتى گشتى نه‌مێنێت.
له‌كۆتاییدا هیوادارم كه‌قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان و دانیشتوانه‌كه‌ى پارێزراوبن له‌قه‌یران و ده‌ردو به‌ڵا.
د.رێواز فایه‌ق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان