Skip to the content
Menu

راگەیاندراوێك لە لیژنەی رۆشنبیریی پەرلەمانی كوردستان-ەوە

لێژنەی رۆشنبیری کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان لە پەرلەمانی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا ئیدانەی ئەم رووداوانەی چەند ڕۆژی رابردوو دەکات کە بەرانبەر بە رۆژنامەنووسان ئەنجامدراون، ئەمە دەقی راگەیاندراوەکەیە: 

لیژنەی رۆشنبیریی و كۆمەڵگەی مەدەنیی و وەرزش و لاوان لە پەرلەمانی كوردستان، ئیدانەی ئەم روداوانەی چەند رۆژی رابردو دەكات، كە بەرانبەر بە رۆژنامەنوسان ئەنجامدراون و لە پێنجوێن چەند چەكدارێك هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵی رۆژنامەنوسێك و سوكایەتییان بە هاوژینەكەی كردوە. لیژنەكەمان پێیوایە: هەر سوكایەتیی و هەڕەشەیەك بۆ سەر گیانی رۆژنامەنوسان و خانەوادەكانیان، سوكایەتیی و هەڕەشەیە بۆ سەر ئەو پەراوێزی ئازادییە رۆژنامەنوسییەی لە كوردستان دا زامنكراوە و دەبێت كەیسەكانی رۆژنامەنوسان لە دادگا و بەپێی "یاسای رۆژنامەگەریی لە كوردستان" یەكلابكرێنەوە و ئەو چەكدارانەیشی هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵی رۆژنامەنوسەكە لە پێنجوێن، حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەرێی دەزگا پەیوەندیدارەكانیانەوە، سەرجەمیان دەستگیربكات و بەسزای یاساییان بگەیەنێت.

لیژنەی رۆشنبیریی و كۆمەڵگەی مەدەنیی و وەرزش و لاوان 

پەرلەمانی كورستان

28/ 3/ 2020