سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی خانەوادەو كه‌سوكارى مه‌لا عه‌بدوله‌تیف بامۆكى ده‌كات
![](/media/5469/mla-abdullatif-bamoki-photo.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132286757690000000)
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان بۆ كۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا عه‌بدوله‌تیف بامۆكى په‌رله‌مانتارى خولى یه‌كه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان پرسەنامەیەكی ئاڕاستەی خانەوادەو كه‌سوكارى خوا لێىخۆشبێت كرد كه‌ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا عه‌بدوله‌تیف بامۆكى په‌رله‌مانتارى خولى یه‌كه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان-مان پێگه‌یشت، کە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شه‌مه ١٤ی ٣ی ٢٠٢٠، کۆچی دوایی کرد، خوا لێيخۆشبێ مامۆستا مه‌لا عه‌بدوله‌تیف بامۆكى نوسەرو کەسایەتیی ئاینی و شاعیر‌و پەرلەمانتاری خولی یەکەم بوو، کەسایەتییەکی کوردپەروەرو شۆڕشگێڕێکی دیاری بزوتنەوەی رزگاریخوازیی گەلەکەمان بوو، به‌وبۆنه‌یه‌وه پرسەو سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەمالەو کەسوکاری خوا لێيخۆشبێ ده‌كه‌ین داواكارین ئه‌مه دواناخۆشیی بنه‌ماڵه بهڕِێزهكهتان بێت و خوای گه‌وره سه‌بووریی هه‌موو لایه‌ك بدات و خوا لێيخۆشبێت-یش به‌به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
"انالله وانا الیه را‌جعون"
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان
2020/3/14