سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌ردانی پارێزگاى هه‌ولێری كرد
د.رێواز فایه‌ق: "پێویسته میكانیزمێكى یاسایی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه كاسبكار‌و دوكاندارانه‌ی ناو بازاڕ بدۆزرێته‌وه"
ئه‌مڕۆ سێشهمه 2020/3/31، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان به‌یاوه‌ریى ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی لیژنه‌ى كاروبارى ته‌ندروستى و ژینگه مافی بەکاربەر له په‌رله‌مانى كوردستان و سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مان، سه‌ردانی پارێزگای هه‌ولێرى كرد‌و له‌لایه‌ن د.فرسه‌ت سۆفى پارێزگارى هه‌ولێرو عه‌لی ره‌شید سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێرو نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى هه‌ولێرو لیژنه‌ى باڵاى ئۆپه‌راسیۆنی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆڕۆنا پێشوازیی لێكرا.
له دیدارێكدا د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان زۆر سوپاسى پارێزگارى هه‌ولێرو لیژنه‌ی باڵاى ئۆپه‌راسیۆنی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆڕۆناى له شارى هه‌ولێر كرد بۆ ئه‌و هه‌وڵ و ماندووبوونه‌ى كه له‌ماوه‌ى رابردوودا داویانه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌و رێگه‌گرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆڕۆناو پابه‌ندكردنی هاووڵاتییان به جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كان،
هه‌وره‌ها ستایشى ماندووبوون و شه‌ونخونیى پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس و سه‌رجه‌م هێزه‌كانی ناوخۆى كرد كه له‌و ماوه‌یه‌دا پێشمه‌رگه ئاسا له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و ڤایرۆسهدابوون.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه د.فرسه‌ت سۆفی پارێزگارى هه‌ولێر باسى له كار و هه‌نگاوه‌كانى پارێزگا‌و قایمقامییه‌ت و لیژنه‌ی باڵاى ئۆپه‌راسیۆنی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆڕۆنا كرد‌و سوپاسى خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتى و خه‌ڵكی هه‌ولێرى به‌تایبه‌تی كرد كه به‌ده‌نگ داواكارى و رێنماییه‌كانی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه هاتوون و تاڕاده‌یه‌كی زۆرباش پابه‌ندى رێنماییه‌كان بوون و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه رێگه ناده‌ن هه‌ڵاوسان له بازاڕ رووبدات و نرخى كاڵا‌و پێداویستییه‌كان به‌رز ببنه‌وه.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا بڕیاردرا بەڕاوێژ لەگەڵ حکومەت و پارێزگارەکان میكانیزمێكی یاسایی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بێكاریى ئه‌و خه‌ڵكه كاسبكار‌و دوكاندارانه‌ی ناو بازاڕ بدۆزنه‌وه كه قووتى رۆژانه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌یه‌و ئێستا به‌هۆى قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆوه كاره‌كه‌یان نه‌ماوه‌و دوكانه‌كانیان داخراوه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان سه‌ردانی چه‌ند بنكه‌و بازگه‌یه‌كی هێزه‌كانی ناوخۆ‌و ئاسایشى كرد‌و له‌نزیكه‌وه سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هه‌وڵ و ماندووبوونی ئه‌و هێزانه ده‌ربڕی.