Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی ڕۆشنبیری ڕه‌شنووسی كۆتایی پێشنیاره‌یاسای ڕێكخستنی میدیای ئه‌لیكترۆنی ئاماده‌ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن و ئاماده‌كردنی ڕه‌شنووسی كۆتایی ڕێكخستنی میدیای ئه‌لیكترۆنی، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 2020/3/2، لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان له‌په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی سه‌لمه‌ فاتیح سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر ماده‌و بڕگه‌كانی پێشنیاره‌یاسای ڕێكخستنی میدیای ئه‌لیكترۆنی له‌هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامان ڕاوبۆچوون و سه‌رنج و تێبینییه‌كانیان له‌سه‌ر ماده‌و بڕگه‌كانى خسته‌ڕوو به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی پێشنیاره‌یاساكه‌ بۆئه‌وه‌ی له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا واژۆی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی بۆ كۆبكرێته‌وه‌و ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكرێت بۆئه‌وه‌ی بخرێته‌ به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كانه‌وه‌.
پێشنیاره‌یاساكه‌ له‌ 20 ماده‌و هۆیه‌كانی ده‌رچوواندن پێكهاتووه‌و له‌لایه‌ن ڕاوێژكارانی لیژنه‌ ئاماده‌كراوه‌و ناوه‌ڕۆكی پێشنیاره‌كه‌ش بریتییه‌ له‌ڕێكخستنی كاری میدیای ئه‌لیكترۆنی و ماڵپه‌ڕو پێگه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستاندا.