Skip to the content
Menu

پرسەنامەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ کۆچی ناوادەی ئەندازیار نەورۆز محمد ئەمین فەرمانبەر لە دیوانی پەرلەمانی کوردستان

 د. ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ کۆچی دوایی ئەندازیار (نەورۆز محمد ئەمین) پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادە و فەرمانبەرانی دیوانی پەرلەمانی کوردستان کرد، ئەمە دەقی پرسەنامەکەیە:

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ئەندازیار (نەورۆز محمد ئەمین )مان پێگەیشت، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی کەسو کارو خانەوادە بەڕێزەکەیان و سەرجەم فەرمانبەرانی دیوانی پەرلەمانی کوردستان دەکەم، خوالێخۆشبوو یەکێک بوو لە فەرمانبەرە ھەرە بەتواناو دڵسۆزەکانی پەرلەمانی کوردستان، وەک ئەندازیارێکی لێھاتوو شوێن پەنجەو ئاسەواری دەستڕەنگینیەکەی لە جوانکردن و دیزایندا ھەربەزیندوویی دەمێنێتەوە، کۆچی ناوادەی خەمێکی گەورەیەو جێگای بە ئاسانی پڕنابێتەوە، خوای گەورە سەبووری خێزان و کەسوکار و ئازیزانی بدات و بە بەھەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.

انا للە وانا الیە راجعون

د. ڕێواز فایەق

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان