پهیامی هێمن ههورامی بهبۆنهی یادى پهنجا ساڵهی رێككهوتننامهى 11ى ئادار
بەبۆنەی یادى پهنجا ساڵهی رێككەوتننامەی11ى ئادارى 1970، جێگرى سهرۆكی پهرلهمانى كوردستان پهیامێكی بڵاوكردهوه كهئهمهی خوارهوه دهقهكهیهتی:
واژۆکردنی رێککەوتننامەی مێژوویی 11ی ئاداری ساڵی 1970 لەنێوان سەرکردایەتیی شۆڕشی ئەیلول و حکومەتی عێراق سەرەتای وەرچەرخانێکی گەورەبوو لەبزاڤی رزگاریخوازیی کوردستان، لەبەرئەوەی یەكەمجاربوو حكومەتی ناوەندیی عێراق دان بنێت بەمافە سیاسی و نەتەوەیی و ئیداری و كلتوورییەكانی گەلی كوردو چارەسەركردنی كێشەی كورد بەڕێگەی ئاشتییانەو گفتوگۆ کەتا ئەوسات لەخەباتی نەپساوەی خۆی بەڕابەرایەتیی مەلا مستەفا بارزانی نەوەستا بوو بۆ وەدەستهێنانی ماف و خواستەکانی تەواوی خەڵکی کوردستان.
واژۆکردنی ئەو رێککەوتننامەیە بووە بناغەی هەموو ئەو دەسکەوت و پێشڤەچوونانەی کە دواتر بەهۆی خەباتی بەردەوامی خەڵکی کوردستان وەدیهاتن، ئەو رێککەوتنەش سەلمێنەری چارەسەری راستەقینە بوو كه هەموو کێشەو پرسەکان گفتوگۆو لەیەکتر تێگەیشتنە، بەگفتوگۆو لەیەکترتێگەیشتن دەتواندرێت هەنگاوی زۆر گەورە بەئاراستەی چارەسەری بهاوێژرێت.
بەو بۆنەیەوە داوا لە خەڵک و هەموو هێزە کوردستانییەکان دەکەین کە بەیەکڕیزی و یەکخواستییەوە لەپشتی دامەزراوە شەرعی و فەرمییەکانی کوردستان بوەستن بۆ وەدەستهێنانی دەسکەوت و مافی زیاتری خەڵک، داواش لەهێزە عێراقییەکان دەکەین کە بەدڵێکی کراوەوە دان بەماف و خواستەکانی خەڵکی کوردستان بنێن، چونکە بەمکوڕبوون لەسەر رەتکردنەوەو پاشخستنی مافەکانی خەڵکی کوردستان هەرگیز کێشەکانی عێراق چارەسەرنابن و داواو خواستی خەڵکی کوردستان مەزنترو دەسکەوتەکانی پتر دەبن و تەنیا گفتوگۆ دەبێتە بنەمای چارەسەر بۆ کێشەکان.
رێککەوتنی یانزەی ئازار بەرھەمی خەباتی نیشتیمانیی رزگاریخوازانی کوردستان بوو کە لەچوارچێوەی شۆڕشی ئەیلولدا بەڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر ھاتە ئارا، ئەو یەکڕیزی و یەکگرتووییەی گەلەکەمان وانەیەکی گرنگە کە ھەرکات ھێزەکانی کوردستان یەکڕیزو یەکگرتووبن و لەدەوری یەک ئامانج کۆببنەوە کەئامانجی رزگاریی نیشتیمانی و خەباتی دیموکراسییە دەستکەوتی گەورە بۆ گەلەکەمان دێتە دی.
هێمن ههورامی
جێگرى سهرۆكی پهرلهمانى كوردستان