په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی ڕاپه‌ڕینه‌وه
به‌بۆنه‌ی یادی 29 ساڵه‌ی راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی گه‌لى كوردستان له‌ئازارى 1991دا، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایى ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات، كه‌ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی گه‌لی كوردستان له‌ئازاری 1991 گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی كوردستانیان ده‌كه‌م و سه‌ری ڕێز‌و نه‌وازش بۆ شه‌هیدانی ڕاپه‌ڕین و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان داده‌نه‌وێنین.
ئه‌م یاده مه‌زنه له‌دیرۆكی هاوچه‌رخی گه‌له‌كه‌ما‌ندا ڕۆژێكی پڕشنگداره‌و خاڵی وه‌رچه‌رخانی نێوان دوو قۆناغی سه‌ختی ژیان و به‌رخودانی گه‌له‌كه‌مانه، قۆناغی به‌ر له‌ڕاپه‌ڕین و تاوانه‌كانی ئه‌نفال و كیمیاباران و كاولكردنی كوردستان و قۆناغی دوای ڕاپه‌ڕین و ڕزگاریی نیشتیمانی و خواستى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و دامه‌زراندنی وڵات له‌سه‌ر بنه‌ماكانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی و پێكه‌وه‌ژیان.
ڕاپه‌ڕین پیلانى به‌عسی شۆڤینیی بۆ سڕینه‌وه‌ى گه‌له‌كه‌مان بۆ هه‌تاهه‌تایه له‌گۆڕنا، ڕاپه‌ڕین ده‌سپێكی قۆناغێكی هێنده كاریگه‌ره له‌مێژوو‌ماندا كه‌تێیدا قه‌واره‌ی سیاسیی كوردستان و بنیاتنانی جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌وڵه‌تداری له‌دامه‌زراندنی په‌رله‌مان و حكومه‌ت و دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه‌كان و فه‌راهه‌مكردنى ماف و ئازادییه‌كان و تاڕاده‌یه‌كى باش پیاده‌كردنى ئاكاره‌كانى دیموكراسى گه‌شه‌ی كرد، كه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌ڵه‌تیش سه‌لمێندرا گه‌لی كورد خاوه‌نی مێژوو و شوناس و كلتووری تایبه‌تیی خۆیه‌تی و خواستى به‌هێزى هه‌یه بۆ خۆبه‌ڕێوه‌بردن.
به‌رزو پیرۆزبێت ساڵیادی ڕاپه‌ڕینی شكۆدار، نه‌مری بۆ شه‌هیدان، یادو بیره‌وه‌رییه‌كانی ڕۆژگاری ڕاپه‌ڕین و ئازادیی كوردستان بۆ نه‌وه‌كانی ئاینده‌ش هه‌ر به‌زیندوویی بمێنێته‌وه.
د.ڕێواز فایه‌ق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان