Skip to the content
Menu

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌و كه‌سوكارى هونه‌رمه‌ند سه‌عید گابارى ده‌كات
هێمن هه‌ورامی: "سه‌عید گاباری له‌ڕێگه‌ی هونه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ خزمه‌تێكی به‌رچاوی هونه‌رو گۆرانی و مۆسیقای كوردیى كردووه‌"

بۆ كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندى ناسراوی كورد سه‌عید گابارى، هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌و كه‌سوكارى و هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانی كوردستان كرد كه‌ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوه‌ هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندى ناسراوی كورد سەعید گاباری-مان پێگه‌یشت.
هونه‌رمه‌ند سه‌عید گاباری له‌ ڕێگه‌ی هونه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ خزمه‌تێكی به‌رچاوی هونه‌رو گۆرانی و مۆسیقای كوردی و بزاڤى رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مانى كردووه‌، ئەو لەبەر زۆری و ستەمى رژێمی سوریا لەڕۆژئاوای کوردستانه‌وه‌ رووی لەباشووری کوردستان کردو لە باشووریش هەر لەبەر ستەمی رژێمی بەعس ڕووی لە چیاکانی کوردستان کردو بەدەنگە به‌سۆزه‌کەی بووە بەرگریکاری مافە زەوتکراوەکانی خەڵک و خاکەکەی.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسه‌و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراسته‌ی خانەوادەو کەسوکارو سەرجەم هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستان ده‌كه‌ین و هاوبه‌شی خه‌متانین، خوا سه‌بووریى هه‌موولایه‌ك بدات و كۆچكردووش به‌به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
هێمن هه‌ورامی
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان