جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەساڵیادی لەسێدارەدانی شەهید لەیلا قاسم پەیامێکی بڵاوکردەوە
هێمن ههورامی: "شەهید لەیلا قاسم نموونەی دیاری خۆڕاگریی گەلێکە کەهەزاران شەهیدی لەپێناو ئازادی و سەربەخۆییدا داوە"
هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەیادی لەسێدارەدانی شەهید لەیلا قاسم پەیامێکی بڵاوکردەوە، كه ئەمەی خوارەوە دەقهکەیەتى:
٤٦ ساڵ بەسەر یادی لەسێدارەدانی شەهید لەیلا قاسم تێدەپەڕێت، کەتوانیی بەوپەڕی ئازایەتی و چاونەترسییەوە ڕووبەڕووی پەتی سێدارەی دوژمن ببێتەوەو بۆ ساتێکیش لەبەردەم جەلادەکان نەکەوتە سەرچۆک، شەهید لەیلا قاسم نموونەی دیاری خۆڕاگریی گەلێکە کە هەزاران شەهیدی لەپێناو ئازادی و سەربەخۆییدا داوە، ئەو شەهیدە مەزنە بەبەشداریی لەخەباتی شۆڕشگێڕانە سەلماندی کەئافرەتانی کوردستان هیچیان کەمتر نییە لەئافرەتانی دیکەی جیهان و بەچوونە ژێر پەتی سێدارەش سەلماندی کەهیچ شتێک لەئازادی و سەربەخۆیی گەل گرنگ و پیرۆزتر نییە، دروود بۆ ڕۆحی پاکی شەهید لەیلا قاسم و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.
هێمن هەورامی
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
2020/5/12