سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پیرۆزبایی له مسته‌فا كازمی ده‌كات
به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌ڵبژاردنیان به سه‌رۆكی تازه‌ی حكومه‌تی فیدڕالیه‌وه، د. ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پیرۆزبایی نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی مسته‌فا كازمی كرد، و تێیدا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕیوه به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنیان وه‌ك سه‌رۆكی تازه‌ی حكومه‌تی فیدڕالی عێراق، هه‌روه‌ها باسی قورسی ودژواری قۆناغه‌كه‌ی كردووه، كه كه‌وتۆته ئه‌ستۆیان بۆ جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی وهه‌وڵدان بۆ دروستكردنی ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ گفتوگۆ، و بنیادنانی گه‌شبینی له نێوان ڕۆڵه‌كانی نیشتمان، و به‌خشینی وزه پێیان بۆ بنیادنانه‌وه و بوژانه‌وه‌ی وڵات له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسیه‌ت، هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان هیوای خواستوه كه‌وا له ئاینده‌دا په‌یوه‌ندی توند‌و تۆڵ ببه‌ستن له پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، به گوێره‌ی ده‌ستور، ئه‌و ده‌ستوره‌ی كه پاڵپشتی ده‌كات له دیموكراسیه‌ت و هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌شیدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان گوزارشتی له متمانه‌ی خۆی كردووه سه‌باره‌ت به توانایان له جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئامانجانه، پشگیری وپاڵپشتی خۆیانیشی ده‌ربڕیوه بۆ سه‌رخستی به‌ڕێزیان له‌م ئه‌ركه تازه‌یه‌یدا.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی پیرۆزبایی نامه‌كه‌یه:
به‌ڕێز مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومەتی فیدڕاڵ
سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێبێت
مایه‌ی خۆشحاڵیمانه كه پیرۆزباییتان لێبكه‌م به بۆنه‌ی دەستبه‌كاربوونتان به‌سه‌رۆكی حكومه‌تی تازه وبه‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، دیاره ئێمه له سه‌ختی قۆناغه‌كه تێده‌گه‌ین كه كه‌وتۆته ئه‌ستۆتان، بۆ جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌تان، و هه‌روه‌ها زه‌مینه‌سازی بۆ لێبورده‌یی و‌لێك تێگه‌یشتن و به‌دیهێنانی گه‌شبینی له نێوان ڕۆڵه‌كانی نیشتمان، وئاڕاسته‌كردنی وزه‌و تواناكان بۆ بنیادنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌ماكانی ڕاستی و دیموكراسیه‌ت.
به‌م بۆنه‌یه‌وه ده‌خوازین كه‌وا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم وحكومه‌تی فیدڕالی توند وتۆڵ بكه‌ینه‌وه، و چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوانمان بكه‌ین به گوێره‌ی ده‌ستور، له‌سه‌ر بنه‌ماكانی هاوبه‌شی ودیموكراسیه‌ت.
ده‌وله‌تی سه‌رۆك وه‌زیران
ئێمه له‌كاتێكدا متمانەمان پێتانە لە توانای بەجێهێنانی ئەم ئامانجانە كه له سه‌ره‌تادا باسمان كرد، پاڵپشتی ته‌واوی خۆیشمان ڕاده‌گه‌یه‌نین بۆ به‌دیهێنان و گه‌یشتن به‌و ئامانجانه.
له كۆتاییدا جارێكی تر ڕێزی خۆمانتان ئاڕاسته ده‌كه‌ین.
د. ڕێواز فایه‌ق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
12/5/2020