سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕۆژی زمانی کوردی پیرۆز دەکات
پەیامی پیرۆزبایی د.ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی رۆژی زمانی کوردی، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:
كه‌س به ئه‌لفازم نه‌ڵێ خۆ كوردییه، خۆكردییه
هه‌ركه‌سێ نادان نه‌بێ خۆی تالیبی مه‌عنا ده‌كا
زمان هێماو شوناسی و هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كه، زمان بوون و بەردەوامیمان وەک نەتەوە ده‌پارێزێت، بۆیە پێویسته زمان‌ناس و ئەکادیمیست و تەواوی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان، هه‌موو ههوڵو ته‌قه‌لایه‌ك بده‌ن له پێناو پاراستن و به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنی زمانى کوردی، به ئاڕاسته‌ى بهستانداردكردنى زمانەکەمان و دەوڵەمەندکردنی بە وشە و زاراوەی نوێ، چونکە بە داخه‌وه تائێستا زۆر بواری زانستی و ئه‌كادیمی هه‌ن خاوه‌نی وشه و زارەوەی تایبه‌ت به بوارەکەی خۆیان نین و پێویستیان به داتاشین و دۆزینه‌وه‌ی وشه‌ی تازه‌یه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی فه‌رهه‌نگی زمانه‌وانیمان، په‌رله‌مانی کوردستان وەک ئەرکی خۆی لە ساڵی ۲٠۱٤ یاسای زمانە فەرمییەکانی پەسەند کرد، و بۆ پاڵپشتیكردن و سه‌رخستنى هەر هەوڵێکیش بەئاراستەی گەشەپێدانی زمانی ڕەسەنی کوردی درێغی ناکەین، بەتایبەت کە تائێستا فه‌رهه‌نگی یاسایی ئێمه ته‌ژییه له وشه‌و ڕسته‌ی بیانی و لە هەموو بوارێک زیاتر پێویستمان بە وشەی کوردی بوارەکەمانە. به‌رزو پیرۆز بێت ڕۆژی زمانی كوردی دروود بۆ گیانی پاكی هه‌موو ئه‌و ئه‌كادیمیست و زمانناسانه‌ی كه ژیانی خۆیان ته‌رخان كرد له پێناو مانه‌وه‌و پاراستنی زمانی ڕه‌سه‌نی كوردی .
د. ڕێواز فایه‌ق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
15/5/2020