لیژنەی شەهیدان بانگهێشتی وەزیری شەهیدان دەكات بۆ لیژنەكە
بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر داواكردنی ماف و شایستە داراییەكانى كهسوكارى سهربهرزی شههیدان لەبەغداو چهند پرسێكی گرنگی دیكهی پهیوهست بهكارى لیژنهكه، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە 2020/5/18، لیژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی كوردستان بەسەرپەرشتیی سوسن محەمەد میرخان سەرۆكی لیژنهو ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی لیژنەو ژمارەیەك لە ئەندامان و راوێژكارانى لیژنەكە كۆبووهوە.
لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەسەر بانگهێشتكردنی بەرپرسانی وەزارەتی شەهیدان بۆ لیژنەكە بەمەبەستی زانینی ئەنجامی هەنگاوەكانی چاكسازی و پرسى زیندانیانی سیاسی.
لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر ئەوە كرا كە پێویستە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان گرنگییەكی تایبەت بەلیژنەكەیان بدات سەبارەت بەسەردانیكردنی ئەو وڵاتانەی كەتاوانى جینۆساید بەرامبەر بەگەلەكانیان ئەنجامدراوە بۆئەوەی بتوانن سوود لەئەزموونەكانیان وەربگرن و پەیوەندییەكی باش هەبێت لەنێوان لیژنەكەو ئەو وڵاتانەو تەنانەت رێكخراوە تایبەتە نێودەوڵەتییەكان بۆئەوەی بتوانن لەرێگای ئەزموونی ئەوان لۆبی لەدەرەوە دروست بكەن سەبارەت بەجینۆسایدی گەلی كورد.
لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا لیژنە داوای لەمزگەوتەكانی هەرێمی كوردستان كرد كە لهمیانهی وتارهكانیاندا له رۆژانی ههینی و بۆنه ئاینییهكاندا گرنگییەكی تایبەت بەپرسی جینۆسایدو ئەنفال و هەموو ئەو كارەساتانەی كە بەسەر گەلی كورددا هاتووە بدهن بۆ ئاشاناكردنی نهوهى داهاتوو لەو كارهساتانهى كه بهسهر گهلهكهماندا هاتوون، هەروەها لیژنەكە داوا دەكات كە لەو داهاتەی بۆ حكومەت دەگەڕێتەوە بڕێك پاره بۆ كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان تەرخان بكرێت.
لەكۆتاییدا لیژنەكە بڕیاریدا له دوای جەژنی رەمەزانی پیرۆز سەردانی سەرجەم نوسینگەكانی شەهیدانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بكات بۆ پێداچوونەوە بە كێشەو گرفتەكانی كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی.
بڕیاریشیدا لەدوای هێوربوونەوەی پەتای كۆڕۆنا سەردانی بەغدا بكات بۆئەوەی داوای ماف و شایستە داراییەكانی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و شەهیدانی شەڕی داعش لە حكومەتی عیراق بكەن.
هەر لەچوارچێوەی بڕیارەكانیدا لیژنە بریاریدا بانگهێشتی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان بكات بۆ لیژنهكه بهمهبهستی لهنزیكهوه ئاگاداربوون لهههنگاوهكانى چاكسازی و پرسی زیندانیانی سیاسی.