Skip to the content
Menu

لیژنەی کاروباری پەرلەمان و سكاڵا کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەمە 2020/5/17، لیژنەی کاروباری پەرلەمان و سكاڵا له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بەسەرپەرشتیی د.ئیسماعیل سگیری سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
سەرەتای کۆبوونەوەکە پوختەی کۆنووسی کۆبوونەوەی پێشووی لیژنەكه‌ خوێندرایه‌وە، دواتر سەرجەم نووسراوە ھاتووەکان کەئاراستەی لیژنەكه‌ کرابوون خوێندرانەوەو دوای گفتوگۆكردنیان بڕیاری پێویستیان لەسەر دراو وەڵامدرانەوە.
هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند بابه‌تێك خرانه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ و بڕیارى پێویستییان له‌باره‌وه‌ درا، له‌وانه‌ شێوازى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و سكاڵاو نووسراوانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ ئاراسته‌ ده‌كرێن، هه‌روه‌ها به‌رزكردنه‌وه‌ى چه‌ند داواكارییه‌ك به‌شێوه‌ی نووسراو سه‌باره‌ت به‌ڕاوێژكاره‌كانی په‌رله‌مان و لیستی واژۆى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له‌كاتی دانیشتنه‌كان و ئاماده‌كاریكردن بۆ پێدانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی به‌ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و رێكخستنه‌وه‌ى چه‌ند پرسێكی تری تایبه‌ت به‌كاروبارى ئه‌و پاسه‌وانانه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كه‌ دانیشتووی پارێزگاكانی ترن.