پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزان
د.ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان کرد، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:
بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، گهرمترين پيرۆزبايى خۆمان ئاڕاستهى سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دهكهين، ئومێدهوارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی ئارامی و ئۆقرەیی بۆ سەرجەم كوردستانيان و ئاسەوارەکانی نەخۆشی و ناخۆشی و قەیرانەکان بەرۆکمان بەردات.
مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، مانگی لێبووردەیی و پاکبوونەوەی ڕۆح و دەروونی مرۆڤەکانە، خۆشییەکانی لە ناو سرووتەکانی جەژندا پیرۆز دەکرێن، ھیواخوازم لەم جەژنەدا خەڵکی کوردستان ئامێزی تەبایی و برایەتی بۆ یەکتر بکەنەوە،و لایەنە سیاسیەکانیش ناکۆکیەکانیان وەلابنێن ،و سەرەتایەکی نوێی بونیادنراو لەسەر متمانە؛بۆ یەکڕیزی نیشتمانی دەستپێبکەن،بۆ ئەوەی سەقامگیری یەکجارەکی باڵ بەسەر کوردستاندا بکێشێت.
دووباره جهژنتان پيرۆز بێت و، خوای گهوره ڕۆژوو و تاعەت و نزاكانتان قبووڵ بكات،ههميشه له ئارامی و سەرفرازیدا بژین.
د. ڕێواز فايهق
سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان
٢٣/٥/٢٠٢٠