پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی پەرلەمان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان
د.ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنیان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان کرد، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:
به بۆنه‌ی 58 په‌نجاو هه‌شته‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، گه‌رمترین پیرۆزبایی له سه‌رۆك وئه‌ندامانی سكرتاریه‌ت و سه‌رجه‌م مامۆستایانی كوردستان ده‌كه‌ین، ئومێدەوارین ئەم یادە مەزنە ببێتە مایەی بەرەو پێشەوەچوونی زیاتری کاری ڕێکخراوەیی-ـتان. جێگای شانازییه كه ئه‌مڕۆ یادی یه‌كێك له دیارترین ڕێكخراوه پیشه‌ییه پێشه‌نگ و چالاكه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌م ڕێكخراوه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه ڕۆڵێكی كاریگهرو به‌رچاوی بینیوه له پێگه‌یاندنی سه‌دان كه‌سایه‌تی زانستی، په‌روه‌رده‌یی، ڕۆشنبیری، و سه‌ركرده‌ی سیاسی، یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له قۆناغه جیاوازه‌كانی شۆڕشدا شانبه‌شانی پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌ری به‌رگری وتێكۆشاندا چه‌كی شه‌ره‌فیان كردۆته شان و له پاڵ خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی ئه‌ركی په‌روه‌رده و فێركردنیان له دێهاته‌كانی كوردستاندا فه‌رامۆش نه‌كردووه و ڕۆڵێكی بەرچاویان بینیوە بۆ ده‌ربازكردنی نەوەکانمان له نه‌خوێنده‌واری، ھەروەھا له قۆناغه جیاوازه‌كانی كاری ڕێكخراوه‌ییدا خاوه‌نی سه‌دان سه‌روه‌رین، و هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانیهكانیان جێگای شانازی سەرجەم كوردستانیانه.
لە ئێستاشدا کە بەھۆی قەیرانی دارایی و دواکەوتنی مووچەوە ژیان و گوزەرانی مامۆستایان لە دۆخێکی سەختدایە، پێویستە یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە چوارچێوەی کاری ڕێکخراوەییدا بێلایەنانەو دوور لە کاریگەری و دەستێوەردانی ھیچ حزب و لایەنێک داکۆکیکاری ماف و داواکارییە ڕەواکانی مامۆستایان بێت، و دڵسۆزانە گوزارشت لە ویست و داخوازیەکانیان بکات، بە جۆرێک کە لە ئاست ماندووبوون و قوربانیدانی مامۆستایان بێت، و هاوتای ئه‌و هەوڵ وخۆتهرخانكردنهیان بێت كه پێشكه‌شیان كردوه له پێناوی سه‌رخستن و بەردەوامی پرۆسه‌ی خوێندن، ھەر شاد و سەرکەوتوو و سەرفرازبن.
د. ڕێواز فایه‌ق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
14/5/2020