سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی رێکخراوی ئازادی لاوان دەکات
پەیامی پیرۆزبایی د.ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە بۆنەی یادی بیست و یەک ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی ئازادی لاوان، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:
بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان ؛
بە بۆنەی بیست ویه‌كه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ڕێكخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاسته‌ی بەڕێزتان و تێكڕای ئه‌ندامانی ڕێكخراوەکەتان ئەكهین،و هیوای سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامتان بۆ ده‌خوازین.
لاوان له هه‌ر شۆڕش و سه‌رهه‌ڵدانێكی کوردستاندا، هێزی كاریگهرو بزوێنه‌ری سەرەکی جوڵانه‌وه سیاسیه‌كانی بوون، له هه‌موو قۆناغه‌كانی شۆڕشدا ڕۆڵی کاریگەر و كارایان هه‌بووه و داینەمۆی سه‌ركه‌وتنه‌كان بوون، بەڵام گه‌یشتنی لاوان به ئامانج و خواسته‌كانیان له ئاستی ئه‌و قوربانیانه‌دا نه‌بووە کە بە سەخاوەتەوە پێشکەشیان كردووه.
رێكخراوی ئازادیی لاوان وه‌ك ڕێكخراوێكی مەدەنی خاوەن پێگە، له ماوه‌ی بیست ویه‌ك ساڵی ته‌مه‌نیدا، توانیویەتی ببێته داکۆکیکاری بەشێک لە خواستەکانی لاوان،و له پێناو به‌دیهێنانی داوا ڕه‌واکانیان تێبکۆشێت.
لە ئێستاشدا گرنگترین داخوازی گەنجانی کوردستان ڕەخساندنی هەلی کارە، بۆیە پێویستە ڕێکخراوەکەتان بەکاری پێکەوەیی لەگەڵ ڕێکخراوە هاوتاکانتان، ڕابەرایەتی گوزارشت کردن لەو داخوازیە بکەن بۆ ئەوەی لاوان به‌گه‌ڕ بخرێن،و دەرفەتی کاری شایستە و گونجاویان بۆ بڕەخسێنرێت، بە زەمینەسازی بۆ كردنه‌وه‌ی كارگه‌و كارخانه‌ی پێویست لە بواری به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی و به‌كارخستنی ئه‌و هێز وتوانا مرۆییه گه‌وره‌و به‌هێزه‌ی كه ڕۆژێك له ڕۆژان بزوێنه‌ری شۆڕشه‌كان بوون و هه‌ر خۆشیان خاوه‌نی ئایندهی گه‌شی ئه‌م وڵاته‌ن، هه‌ر سه‌ركه‌وتوو سه‌ر فرازبن.
د. ڕێواز فایه‌ق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
26/5/2020