Skip to the content
Menu

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕۆژی زمانی کوردی پیرۆز دەکات

پەیامی پیرۆزبایی د.ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی رۆژی زمانی کوردی، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:

 

كه‌س به‌ ئه‌لفازم نه‌ڵێ خۆ كوردییه‌، خۆكردییه‌

هه‌ركه‌سێ نادان نه‌بێ خۆی تالیبی مه‌عنا ده‌كا

زمان هێماو شوناسی و هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌، ‌ زمان بوون و بەردەوامیمان وەک نەتەوە ‌ ده‌پارێزێت، بۆیە پێویسته‌ زمانناس و ئەکادیمیست و تەواوی لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان، هه‌موو هه‌وڵو ته‌قه‌لایه‌ك بده‌ن له‌ پێناو پاراستن و به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنی زمانى کوردی، به‌ ئاڕاسته‌ى به‌ستانداردكردنى زمانەکەمان و دەوڵەمەندکردنی بە وشە و زاراوەی نوێ‌، چونکە بە داخه‌وه‌ ‌ تائێستا زۆر بواری زانستی و ئه‌كادیمی هه‌ن خاوه‌نی وشه‌ و زارەوەی تایبه‌ت به بوارەکەی خۆیان نین و پێویستیان به‌ داتاشین و دۆزینه‌وه‌ی وشه‌ی تازه‌یه‌ بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی فه‌رهه‌نگی زمانه‌وانیمان،‌ په‌رله‌مانی کوردستان وەک ئەرکی خۆی لە ساڵی ۲٠۱٤ یاسای زمانە فەرمییەکانی پەسەند کرد، و بۆ پاڵپشتیكردن و سه‌رخستنى ‌هەر هەوڵێکیش بەئاراستەی گەشەپێدانی زمانی ڕەسەنی کوردی ‌درێغی ناکەین، بەتایبەت کە تائێستا فه‌رهه‌نگی یاسایی ئێمه‌ ته‌ژییه‌ له‌ وشه‌و ڕسته‌ی بیانی و لە هەموو بوارێک زیاتر پێویستمان بە وشەی کوردی بوارەکەمانە. به‌رزو پیرۆز بێت  ڕۆژی زمانی كوردی دروود بۆ گیانی پاكی هه‌موو ئه‌و ئه‌كادیمیست و زمانناسانه‌ی كه‌ ژیانی خۆیان ته‌رخان كرد له‌ پێناو مانه‌وه‌و پاراستنی زمانی ڕه‌سه‌نی كوردی .

د. ڕێواز فایه‌ق

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان

15/5/2020