له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆدا
- خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیازه‌بڕیاری پێشكه‌شكردنی پێشنیازه‌یاساو پێشنیازه‌بڕیار له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه كرا
- وه‌زیرى په‌روه‌رده: "له‌پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تییه‌وه تا 11ى بنه‌ڕه‌تی ته‌نها بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵ ده‌چنه‌وه خوێندنگاكان و بۆ پۆلی 12 ش هه‌فته‌ی داهاتوو بڕیاری كۆتایی له‌باره‌وه ده‌درێت"
- وه‌زیری خوێندنی باڵا: "بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و 6 هه‌فته‌ی خوێندن كه‌ماوه ئه‌وا چه‌ندین بژارده‌و پلانمان له‌به‌رده‌مدایه"
سه‌عات 12ى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 2020/5/6، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و ئاماده‌بوونى هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چى سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (3)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ناوى خوا‌و گه‌لی كوردستانه‌وه دانیشتنه‌كه‌ی كرده‌وه، پاشان له‌لایه‌ن منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه خوێندرایه‌وه كه له دوو خاڵ پێكهاتبوو خاڵی یه‌كه‌م بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پێشنیازه‌بڕیاری (پێشكه‌شكردنی پێشنیازه‌یاساو پێشنیازه‌بڕیار له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، به‌ده‌ر له حوكمی مادده‌ی (82)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (79، 80، 82) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، خاڵی دووه‌م و كۆتایى به‌رنامه‌ى كاریش بریتی بوو له‌خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پلانی (وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی)و (وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده) سه‌باره‌ت به‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ لێكه‌وته‌كانی په‌تای (كۆڕۆنا) له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندنی ساڵی (2019 ـ 2020).
هه‌روه‌ها پوخته‌ى دانیشتنى پێشووى په‌رله‌مان و ناوى ئاماده‌نه‌بووانی دانیشتنی پێشوو و كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان به‌مۆڵه‌ت و بێ مۆڵه‌ت خوێندرایه‌وه.
دواتر سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ناوی په‌رله‌مانه‌وه به‌خێرهاتنی هه‌رسێ وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و وه‌زیری په‌روه‌رده‌و وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مانى كرد بۆ ئاماده‌بوونیان له‌دانیشتنه‌كه‌دا.
به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی په‌رله‌مان، له‌لایه‌ن له‌لیژنه‌ی كاروبارى یاساییه‌وه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیازه‌بڕیاری پێشكه‌شكردنی پێشنیازه‌یاساو پێشنیازه‌بڕیار له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه كرا‌و ئاراسته‌ی لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیداركرا به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی رێككاره یاساییه‌كانی بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرت و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌مى به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ.
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه كه به‌پێی حوكمی مادده‌ی (82)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ، پێشكه‌شكردنی پێشنیازه‌یاساو پێشنیازه‌بڕیار له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌مانگی یه‌كه‌می وه‌رزی به‌هاره ده‌بێت، به‌ڵام به‌هۆی په‌تای كۆڤید-19 په‌رله‌مانتاران نه‌یانتوانی پیاده‌ی ئه‌و مافه بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و مافه‌ی ئه‌ندامان نه‌فه‌وتێت بۆیه ئه‌و پێشنیازه‌بڕیاره خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه تاوه‌كو له‌مانگی داهاتوودا ئه‌ندامان بتوانن پیاده‌ی ئه‌و مافه بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌ش سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشنیازی كرد كه تایبه‌تمه‌ندی په‌له به‌و پێشنیازه‌بڕیاره بدرێـت، ئه‌م پێشنیازه‌ش خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران په‌سندكراو له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی راسپێردرا هه‌ر ئه‌مڕۆ راپۆرت بۆ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م پێشنیازه‌بڕیاره‌كه ئاماده بكه‌ن.
خاڵی دووه‌م و كۆتایى به‌رنامه‌ى كاریش بریتی بوو له‌خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پلانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، سه‌باره‌ت به‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ لێكه‌وته‌كانی په‌تای (كۆڕۆنا) له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندنی ساڵی (2019 ـ 2020).
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌ره‌تا د.ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی روونكردنه‌وه‌كانی له‌باره‌ی رێككاره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندنی زانكۆ‌و په‌یمانگاكاندا بۆ په‌رله‌مانتاران خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند: "ساڵی ئاسایی خوێندنی ناوه‌نده‌كانی خوێندنی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان له 30 هه‌فته پێكدێت، به‌ر له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا ڤایرۆس له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی په‌یوه‌ست به‌خوێندنی باڵا زیاتر له 22 هه‌فته‌ی خوێندن ئه‌نجامدرابوو، ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ده‌مێنێته‌وه له‌نێوان 6 هه‌فته بۆ 8 هه‌فته ده‌بێـت و به‌تێكڕاكه‌ی 6 هه‌فته‌ی خوێندن ماوه ته‌واو بكرێت".
وه‌زیری خوێندنی باڵا راشیگه‌یاند: "بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و 6 هه‌فته‌ی خوێندن كه ماوه ئه‌وا چه‌ندین بژارده‌و پلان له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌ته‌كه‌ماندایه‌و یه‌كێك له‌و پلانانه ئه‌وه‌یه كه ده‌كرێت له‌مانگی 6 یاخود له‌مانگی 7–دا قه‌ره‌بووی ئه‌و ماوه‌یه بكرێته‌وه"، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ئامانجی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان و حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌یه خوێندنی ئه‌مساڵ رزگار بكه‌ن و ته‌واوی بكه‌ن به‌هه‌ر شێوه‌و رێگایه‌ك بێت.
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی روونكردنه‌وه‌كانیدا وه‌زیری خوێندنی باڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ناوه‌نده زانستییه‌كان و تاقیگه‌كانی زانكۆكانی هه‌رێم خراونه‌ته خزمه‌ت وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژماره‌یه‌ك تاقیگه‌ش بۆ پشكنینی ڤایرۆس پێشكه‌شی چه‌ند ناوچه‌و یه‌كه‌ی ئیداری كراون. گووتیشی كه وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له‌رێی زانكۆی سلێمانی–یه‌وه پرۆژه‌ی پێوانی جوگرافیی بۆ نه‌خۆشییه‌كان جێبه‌جێ كردووه كه دیزاینی ئه‌م پرۆژه‌یه بۆ تێگه‌یشتنه له‌ورده‌كارییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌یه‌و له‌داهاتووشدا بۆ جۆره‌كانی دیكه‌ی نه‌خۆشی له‌هه‌رێم سوودی لێببینن.
هه‌ر له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا وه‌زیری خوێندنی باڵا چه‌ندین روونكردنه‌وه‌ی دیكه‌ی له‌باره‌ی نه‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ناوه‌نده‌كانی خوێندنی باڵا‌و مه‌ترسییه‌كانی په‌تای كۆڕۆنا ڤایرۆس بۆ په‌رله‌مانتاران روونكرده‌وه.
دواتر ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم روونكردنه‌وه‌كانی خۆی له‌باره‌ی پلانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ به‌رده‌وامیدان به‌خوێندن له‌قوتابخانه‌و خوێندنگاكانی هه‌رێم خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند: "په‌تای كۆڤید-19 بووه‌هۆی داخستنی زیاتر له 90%ى ده‌رگای قوتابخانه‌كانی جیهان و له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا هه‌رێمی كوردستان له 25/2/2020 پرۆسه‌ی خوێندنی راگرت و بڕیاربوو تا 10/3 بێت، به‌ڵام به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی بارودۆخه‌كه ئه‌وا بڕیارى داخستنه‌كه درێژ كرایه‌وه".
وه‌زیری په‌روه‌رده راشیگه‌یاند: "وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌كو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پێداگیربووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵی قوتابیانی هه‌رێم نه‌فه‌وتێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كارمان له‌سه‌ر چه‌ند بژارده‌یه‌ك كرد‌و هه‌روه‌ها پلانی ئه‌لته‌رناتیڤیشمان دانا".
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی روونكردنه‌وه‌كانیدا وه‌زیری په‌روه‌رده ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: "له‌دواجاردا بڕیارماندا له‌رێگه‌ی خوێندنی ئه‌لیكترۆنییه‌وه ده‌ست به‌پرۆسه‌ی خوێندن بكرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویست بوو زیاتر له یه‌ك ملیۆن و حه‌فت سه‌د هه‌زار قوتابی و 240 هه‌زار مامۆستا كۆدیان بۆ دروست بكرێت و هه‌روه‌ها له‌چوارچێوه‌ی پڕۆگرامێكی ناوخۆییدا به‌هاوكاریی كۆمپانیا ناوخۆییه‌كانی هه‌رێم و یونیسێف و یونیسكۆ توانرا سه‌رجه‌م مادده‌كانی خوێندن بۆ سه‌رجه‌م قۆناغه‌كان به‌هه‌موو ئه‌و زمانانه‌ی كه له‌قوتابخانه‌كاندا خوێندنی پێده‌كه‌ن به‌رده‌ست بێت و ئه‌مه‌ش به‌خۆبه‌خشیی مامۆستاكان و كۆمپانیاكان و رێكخراوی یونیسێف هاته به‌رهه‌م به‌بێئه‌وه‌ی هیچ خه‌رجییه‌ك له‌سه‌ر حكومه‌ت بكه‌وێت، هه‌روه‌ها به‌پاڵپشتیی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كه بودجه‌ی پێویستی بۆ ته‌رخانكرد، ته‌له‌ڤزیۆنی په‌روه‌رده‌یی له‌كه‌ناڵێكی لۆكاڵییه‌وه كرایه كه‌ناڵی سه‌رتاسه‌ری و هه‌روه‌ها به‌پاڵپشتی یونیسێف بودجه‌ی په‌خشی ئاسمانیشی بۆ دابینكرا".
وه‌زیری په‌روه‌رده راشیگه‌یاند: "جێی خۆشحاڵییه تاوه‌كو ئێستا زیاتر له 547 هه‌زار قوتابی كۆده‌كانیان ئه‌كتیڤ كردووه‌و ئه‌وه‌ی زیاتر جێی خۆشحاڵییه ئه‌وه‌یه كه رێژه‌ی به‌شداریی قوتابیانی پۆڵی یه‌كه‌م تا چواره‌مى بنه‌ڕه‌تی زۆر به‌رزه كه‌ئێمه ترسمان هه‌بوو لێى كه‌نزم بێت".
له‌باره‌ی پرۆسه‌ی خوێندن و كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان، وه‌زیری په‌روه‌رده رایگه‌یاند: "له‌پۆڵی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی تاوه‌كو پۆڵی 11ى بنه‌ڕه‌تی، ئه‌وا ته‌نها بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵ ده‌چنه‌وه خوێندنگاكان و له‌باره‌ی پۆڵی 12 شه‌وه ئه‌وا له‌هه‌فته‌ی داهاتوو بڕیاری كۆتاییان له‌باره‌وه ده‌درێت".
هه‌روه‌ها وه‌زیری په‌روه‌رده چه‌ندین روونكردنه‌وه‌ی دیكه‌ی له‌باره‌ی كاره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ ته‌واوكردنی به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی مامه‌ڵه‌ی په‌روه‌رده‌و قوتابخانه‌كان و به‌ستنه‌وه‌یان به‌شاره‌كان و هه‌روه‌ها دروستكردنی زیاتر له 3 هه‌زار هه‌لی كار بۆ ده‌رچووانی خوێندنی باڵا‌و چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ په‌رله‌مانتاران روونكرده‌وه".
دوای ته‌واوبوونی روونكردنه‌وه‌كانی هه‌ردوو وه‌زیری په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه ده‌رگای گفتوگۆ به‌ڕووی په‌رله‌مانتاران كرایه‌وه، سه‌ره‌تا رێگه به‌لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵای په‌رله‌مان درا بۆ ئاراسته‌كردنی پرسیاره‌كانیان، له‌وباره‌یه‌وه سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵای په‌رله‌مان چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی هه‌وڵ و كاره‌كانی لیژنه‌كه‌یان بۆ هه‌ماهه‌نگی دروستكردن له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كه بۆ چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی خوێندن و بڕیاردان له‌سه‌ر میكانیزمه‌كانی ده‌سپێكردنه‌وه‌ی خوێندن بۆ په‌رله‌مانتاران روونكرده‌وه.
دواتر سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵای په‌رله‌مان، چه‌ندین پرسیاری له‌باره‌ی داهاتووی پرۆسه‌ی خوێندن و رێككاره كان و هه‌روه‌ها داهاتووی خوێندنی خوێندكارانی خوێندنی باڵا‌و مامه‌ڵه‌ی به‌هه‌میشه‌ییكردنی مامۆستایانی گرێبه‌ست و ده‌رماڵه‌ی خوێندكاران و بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی خوێندنی تایبه‌ت كه له‌چه‌ند زانكۆ‌و شوێنێكدا جێبه‌جێ نه‌كراون و هه‌روه‌ها كێشه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی به‌شێك له‌مامۆستاو فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ تایبه‌ته‌كان له‌گه‌ڵ چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌ی ئاراسته‌ی هه‌ردوو وه‌زیری ئاماده‌بوو كرد‌و له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه هه‌ردوو وه‌زیری په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا، روونكردنه‌وه‌ی پێویستییان پێشكه‌شكردن.
هه‌ر له‌وچوارچێوه‌یدا، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری فراكسیۆن و كوتله‌كانی ناو په‌رله‌مانه‌وه چه‌ندین پرسیار له‌باره‌ی رێكاره‌كانی هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كه بۆ رزگاركردنی خوێندنی ئه‌مساڵ و هه‌روه‌ها كار‌و پلان و پڕۆژه‌كانی هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كه ئاراسته‌ی وه‌زیرانی ئاماده‌بووی دانیشتنه‌كه كران و ئه‌واتنیش له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه روونكردنه‌وه‌ی پێویستییان پێشكه‌شكردن.
دواتر سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سوپاسی هه‌ردوو وه‌زیری په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵاى كرد بۆ ئاماده‌بوونیان و روونكردنه‌وه‌كانیان و راشیگه‌یاند: "سبه‌ی سه‌عات 1ى دواى نیوه‌ڕۆ دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پێشنیازه‌بڕیاری (پێشكه‌شكردنی پێشنیازه‌یاساو پێشنیازه‌بڕیار له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و به‌مشێوه‌یه كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه هات.